بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای ئەوەی راپۆرتێک بڵاو کرایەوە کە هێرشی مووشەکی کراوەتە سەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا، سکای نیووز نووسی: فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکا هێرشیان کردۆتە سەر چەند ناوەندێک لە دەیرەزوور.
سەرچاوەکانی هەواڵی ئەمریکا دەڵێن لە هێرشی هاوپەیمانیی ئەمریکا بۆ سەر چەند ناوچەی سووریا، ژمارەیەک کەس کوژراون بەڵام تا ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی ئەم هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.
پێشتر بەرپرسێکی ئەمریکایی جەختی کرد کە لە ئەنجامی هێرشی مووشەکی بۆ بنکەی سەربازی ئەم وڵاتە لە دەیرەزوور لانی کەم سەربازێک بریندار بووە.
بۆچوونی ئێوە