تیرۆریسته‌کان چه‌که‌کانیان ڕاده‌ست بکه‌ن ده‌بخشرێن

سه‌رۆک کۆماری سووریا جه‌ختی کرد که‌ ئه‌گه‌ر تیرۆریسته‌کان چه‌که‌کانییان ڕاده‌ست بکه‌ن، ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سانا، سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا له‌ ئه‌گه‌ری به‌خشینی گشتی تیرۆریسته‌کانی ئه‌م وڵاته‌ هه‌واڵی دا و وتی: ئه‌گه‌ر چه‌که‌کانیان ڕاده‌ست بکه‌ن، ده‌به‌خشرێن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌خشینی گشتی له‌ ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی کۆتایی وتی: ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌، سه‌رکه‌وتنی خه‌ڵکی سووریایه‌ نه‌ک به‌ ته‌نیا من؛ چون ئه‌م شه‌ڕه‌، شه‌ڕ له‌ دژی خه‌ڵکی سووریایه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌سه‌ر به‌خشینی گشتی قسه‌ بکه‌ین، ئه‌مه‌ له‌ ئێستاشدا بوونی هه‌یه‌ و ئێمه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ وتوومانه‌ که‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ بۆ تیرۆریسته‌کان کراوه‌یه‌.

سه‌رۆک کۆماری سووریا درێژه‌ی دا: ئه‌گه‌ر ئه‌وان بیانه‌وێت بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ و چه‌که‌کان ڕاده‌ست بکه‌ن، ئاوا به‌خشین ئه‌وانیش ده‌گرێته‌وه‌ و ئێمه‌ له‌ ڕاستیدا ئه‌م کاره‌مان له‌ ۳ ساڵ پێشه‌وه‌ ده‌ست پێکردووه‌.

به‌شار ئه‌سه‌د درێژه‌ی دا: به‌خشین له‌ ئێستادا جێبه‌جێ ده‌کرێت و لام وایه‌ ئه‌مه‌ ڕێگه‌یه‌کی زۆر باش و گونجاو، بۆ ئه‌و که‌سانه‌ بێت که‌ چه‌کیان هه‌ڵگرتووه‌ و به‌م ڕێگه‌یه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان و ئه‌گه‌ر خوازیاریشن ئه‌وه‌ ده‌توانن بێنه‌ ساحه‌ی کاری سیاسی و له‌ ڕێگه‌ی سه‌ندووقه‌کانی ده‌نگدانه‌وه‌ کێبه‌رکێی سیاسی بکه‌ن.

ئه‌سه‌د جه‌ختی کرد: به‌ گشتی ئه‌وانیش ده‌توانن هه‌موو ئه‌و کاره‌ یاساییانه‌ ئه‌نجام بده‌ن که‌ یاسای بنه‌ڕه‌تی وڵات ڕێگه‌ی پێداوه‌.

News Code 4546

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 4 =