بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسڕوڵا ، سکرتێری گشتی حزبوڵای لوبنان رایگەیاند: ئەمرۆکە ئیسرائیل لە قەیراندایە و لە مێژووی ئەم ڕژیمە داگیرکەرەدا تا ئێستا ئەوەن ن سستی، قەیران، ئاژاوە و شەڕی ناوخۆیی و بێ متمانەیی نە بووە.
جەختیشی کرد: بەرخۆدان لە لوبنان لە سەر بەڵێنی خۆیدایە و هەر چەشنە هێرشێک بکرێتە سەر لوبنان یان فەلەستین کاردانەوەی ئێمە توند و کاولکەر و خێرا دەبێت.
ئەوەشی وت کە بیست ساڵ لەمەوپێش ئەمریکا هێرشی کردە سەر عێراق و بڕیار بوو ئەم هێرشە دەستپێکی شەڕ دژی وڵات لەوانە سووریا، لوبنان، ئێران، سوماڵ و لیبیا بێت بەڵام عێراق بە بەرەکەتی بەرەۆدان ئازاد کرا.
زیادیشی کرد: بەرخۆدانی عێراق و خۆڕاگریی ئێران پرۆژەی ئەمریکا لە ناوچەکەی شکست دا.
بۆچوونی ئێوە