دەوڵەتی ئەمریکا شەرعییەتی قسە کردن لە سەر بایەخەکانی مافی مرۆڤی نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: دەوڵەتی ئەمریکا بە هیچ لەونێک شەرعییەتی ئەوەی نییە قسە لە سەر بایەخەکانی مافی مرۆڤ لەوڵاتانی تر بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بڕگەکانی راپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران بێ بنەمایە و بە ئەنگێزەی سیاسی نووسراوە.

وتیشی: هیچ چاوەروانییەک زیاتر لەمە لە رژێمی چەوسێنەری ئەمریکا ناکرێت بۆ قسە کردم لەسەر ڕاستییەکانی کۆماری ئیسلامی.

کەنعانی ڕایگەیاند: ئەمریکا ریاکارانە لە حاڵێکدا خۆی بە پاگەندەکاری مافی مرۆڤی خەڵکی ئێران دەزانێت کە بە گەمارۆسەپاندن بە سەر گەلی ئێراندا بە ئاشکرا مافی مرۆڤ لە ئێران پێشێل ئەکات و پاڵی داوەتە گرووپە تیرۆریستییە دژبەرەکانی ئێرانەوە.

News Code 45450

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha