بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌كۆبونه‌وه‌ى نێوان سه‌رۆك كۆمارى توركیا‌و سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاردرا توركیا بۆماوه‌ى مانگێك ئاوى ڕوبارى دیجله به‌ربداته‌وه‌و ده‌روازه‌یه‌كى وشكانى بۆ گواستنه‌وه‌ى كاڵا‌و وزه له‌نێوان هه‌ردو وڵات بكرێـته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆمارى توركیا رایگه‌یاند، ووڵاته‌كه‌ى له‌كێشه‌ى كه‌م ئاوى عێراق تێده‌گات به‌ڵام وشكه ساڵى كاریگه‌رى له‌سه‌ر توركیاش هه‌بوه‌و له‌ماوه‌ى مانگێكدا ئاوى زیاتر بۆ ڕوبارى دیجله به‌رده‌ده‌نه‌وه.
وتیشى: پێشبینى ده‌كه‌ین عێراق رێكخراوى په‌كه‌كه به تیرۆریست بناسێنێت.
لایخۆشیه‌وه، محمد شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ڕایگه‌یاند، گفتوگۆكان پر بایه‌خ و به‌رهه‌مداربوون و باس له كردنه‌وه‌ى كه‌ناڵێكى وشكانى كراوه كه به‌ته‌نها له‌نێوان عێراق و توركیا نه‌بێت به‌ڵكو كه‌ناڵێكى په‌ره‌پێدانى ئابورى و بازرگانى بێت بۆ ناوچه‌كه‌و جیهان له‌روى گواستنه‌وه‌ى وزه‌و بازرگانیه‌وه.
سودانى وتیشى، رێكه‌وتوین به پێدانى ده‌سه‌ڵات به باڵیۆزى عێراق له توركیا به‌مه‌به‌ستى پێدانى ڤیزه به بازرگان و وه‌به‌رهێنه‌ران به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ.
بۆچوونی ئێوە