کۆنگره‌ی یازده‌هه‌می "بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان"

كۆنگره‌ی‌ یازده‌یه‌‌می‌ "بزووتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان" سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستیپێكرد و دوو کاندید ڕکابه‌ری لەسەر پۆستی رابەری گشتی دەکەن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی بزووتنەوە، هەموو ئەندامانی سەركردایەتی كۆن و ئێستا و مەكتەبی سیاسی، هەروەها بەرپرسی مەڵبەند و مەكتەبەكان و بەرپرسی هێزەكانی پێشتر و ئێستا و لقی خوشكان و خوێندكاران راستەوخۆ بوونه‌ته‌ ئەندامی كۆنگرە.

وتەبێژی بزووتنەوە وتی‌ ۳۷۰ كەس ئەندامی كۆنگرە دەبن‌ و ۵۶  كەسیش لەوان كێبڕكێ دەكەن بۆ ئەندامێتی شورا، هەروەها عیرفان عەبدولعەزیز رابەری ئێستای بزووتنەوەی ئیسلامی ‌و كامیلی حاجی عەلی كێبڕكێ دەكەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی رابەری ئیسلامی كوردستان".

كۆنگرەكه‌ی‌ بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، لەهۆڵی كۆردۆنیا لە شاری سلێمانی ئەنجامده‌درێت.

نزار كەمال، وتەبێژی لیژنەی باڵای ئامادەكاری كۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان بەخەندانی وت"بەهۆی قەیرانی داراییەوە ئەو هۆڵەمان هەڵبژاردووە‌و كۆنگرەكەشمان نەبردۆتە شاری هەولێر".

وتەبێژی بزووتنەوە دەڵێت: "هیچ حزب و لایەنێكمان بانگهێشتی كۆنگرە نەكردووە‌و تەنها بروسكەی پیرۆزباییەكانیان دەخوێنینەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین كات كۆنگرە كۆتایی بێت".

لەكۆنگرەدا سێ سندوق دادەنرێت، كەبریتی دەبێت لەسندوقی دەنگدانی تایبەت بەكاندیدەكانی رابەری گشتی، هەروەها سندوقێكی تریان بۆ ئەندامانی  .

بزووتنەوەی ئیسلامی ئێستا ۲۴ ئەندامی سەركردایەتی و حەوت ئەندامی مەكتەبی سیاسی هەیە.

شێوازی كاركردنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەداهاتودا باسی‌ لێدەكرێت، لەگەڵ پرسی سیستەمی‌ پەرلەمانی و ریفراندۆم و دەوڵەتی كوردی و پەیوەندی نێوان لایەنە ئیسلامیەكان، بەدڵنیایییەوە ئەوانە پرسی گەرم و گوڕ دەبن لەكۆنگرەدا.

بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان، ساڵی ۱۹۸۷ بەسەركردایەتی عوسمان عەبدولعەزیز لە ئێران راگەیاندرا و یەكەم حیزبی سیاسی ئیسلامی چەكدارە كە لە كوردستانی عێراق دامەزراوە، لەساڵی  ۱۹۹۹ لەگەڵ بزووتنەوەی راپەڕین یەكیانگرتووەتەوە كە مەلا سدیق سەركردایەتی دەكرد و بزووتنەوەی یەكبوونیان راگەیاند، ئەو یەكگرتنە زۆری نەخایاند ‌و لەساڵی  ۲۰۰۱ كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان و ئەنسارولئیسلام لە بزووتنەوە جیابوونەوە.

News Code 4544

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 11 =