شای سعودییە پەیامێکی بۆ سەرۆک کۆماری ئێران نارد

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعودیە نامەیەکی ئاڕاستەی خوجەتولئیسلام ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کرد

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەمشیدی یاریدەدەری کاروباری سیاسی لە نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاشکرای کرد: شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆک کۆماری ئێران کردوە و لە نامەکەیدا، پێشوازی لە ڕێککەوتنی دو وڵاتی برا کردووە.

هەروەها بانگهێشتی ئیبراهیم رەئیسی کردوە بەمەبەستی سەردانیکردنی ریاز و ئەنجامدانی کۆبونەوە.

محەمەد جەمشیدی ئاماژەی بەوەشکرد، لەنامەکەیدا، شا سەلمان داوای بەهێزکردنی هاوکارییە ئابوری و ناوچەییەکانی نێوان هەردو وڵات دەکات، سەرۆک کۆماری ئێرانیش لە بەرامبەردا پێشوازی لە بانگهێشتی شا سەلمان کرد و ئامادەیی ئێرانی بۆ بەرزکردنەوەی هاریکاربیەکانی نێوان هەردو وڵات دووپاتکردەوە.

News Code 45435

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha