واشنتۆن هۆشداریی به‌ ڕیاز دا

ئەمریکا سەبارەت بە ئەگەری هێرش کردنی داعش بۆ سه‌ر باڵوێزخانەی وڵاتە ڕۆژاواییەکان لە عەرەبستانی سعوودی هۆشداریی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی " سپۆتینگ "، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە بڵاوکردنەوەی راگه‌یێندراوێک؛ هۆشداریی دا کە دەوڵەتی ئەم وڵاتە سەبارەت بە ئەگەری ڕوودانی هێرشە تێرۆریستیەکان دژی باڵوێزخانەی وڵاتە ڕۆژاواییەکان لە عەرەبستانی سعوودی بە بەرپرسایەتی داعش نیگه‌رانه‌.

لە ئەم هۆشداریی دانه‌دا هاتووە: " ئامانجی شیمانەکراوی [ ئەم هێرشە تێرۆریستیانە ] بریتین لە : مزگەوتەکان، شوێنە پیرۆزەکان، بنکە دەوڵەتیەکانی عەرەبستان و هەروەها کۆگاکانی نیشتەجێبوون، هۆتێلەکان، ڕێستورانتەکان، ناوەندەکانی کڕین، قوتابخانە و زانستگا نێودەوڵەتییەکان، باڵوێزخانەکان و کونسووڵگەکانی وڵاتە ڕۆژاواییەکان و شوێنی کۆبوونەوەی گەشتیارەکان و هاووڵاتیە ڕۆژاواییەکان.

News Code 4543

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =