کتێبی مێژووی وێژه‌ی کوردی بۆ یه‌که‌م جار بڵاو ده‌کرێته‌وه‌

سه‌رۆکی ناوه‌نسی تویژینه‌وه‌ی کوردستان ناسی وتی: کتێبی مێژووی وێژه‌ی کوردی به‌ زمانی فارسی به‌ یه‌که‌مین جار له‌لایه‌ن ئه‌م ناوه‌نده‌وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، ئومید وه‌رزه‌نده‌ له‌ میانه‌ی سه‌ردان کردنی سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و پلانڕێژی پارێزگا له‌ ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی کوردستان ناسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی به‌شی سنه‌، وتی: ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی کوردستان ناسی له‌ پێناو یارمه‌تی گه‌یاندن به‌ بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری پارێزگای کوردستان و به‌ ڕوانگه‌یه‌کی زانستی و ئاکادمیک ده‌ستی به‌کار کردووه‌ و له‌م ماوه‌یه‌دا خزمه‌تی به‌رچاوی بووه‌.  

ڕاشیگه‌یاند که‌ له‌ ماوه‌ی که‌متر له‌ دوو سال دا چه‌ندین فستیڤاڵی به‌ڕێوه‌بردووه‌ و چه‌ندین کتێبێشی چاپ کردووه‌.

به‌ وته‌ی وه‌رزه‌نده‌ به‌رێوه‌بردنی سێ فستیڤاڵی ناوچه‌یی هه‌ورامان ناسی، شوناس و سینه‌مای کوردی و ئه‌شکه‌وتی که‌ره‌فتوو له‌ گرینگترین به‌رنامه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده‌ له‌ بواری فستیڤاڵه‌ زانستیه‌کان بووه‌ هاوکات له‌گه‌ڵ له‌ چاپ دانی سێ به‌رگ کتێبیش.

ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند که‌ پلانی داهاتووی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی کوردستان ناسی زانکۆی ئازادی ئیسلامی سنه‌ چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێبی مێژووی وێژه‌ و ئه‌ده‌بیاتی کوردییه‌ که‌ له‌لایه‌ن دوکتۆر "جه‌ماڵ ئه‌حمه‌دی ئایین" نووسه‌ر و توێژه‌ری کوردستانیه‌وه‌ کۆ کراوه‌ته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند که‌ چاپی زانست نامه‌ی گه‌وره‌ی سنه‌ کارێکی دیکه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌یه‌ که‌ له‌ داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌کات.   

News Code 4542

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =