بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویترەکەیدا نووسی: سەفەری دەریاوان شەمخانی بۆ ئیمارات و عێراق لە چوارچێوەی پەیوەندی ئەمنی ئەنجام دەبێت و دیاردەیەکی نوێ نییە.
وتیشی: لە سیاسەتی دەرەوەی ئێراندا هەماهەنگی هەیە و دوژمنان بزانن کە هیچ دوو دەنگیەک بوونی نییە.