ئه‌مریکا گەڵاڵەیه‌کی گرینگ سەبارت بە سووریا ده‌خاته‌ڕوو

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە واشنتون لە مانگی ئۆگۆست گەڵاڵەیێکی کرینگ سەبارت بە سووریا ڕادەگەیێنێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " ئەلنەشرە" جان کێری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا پاش چاوپێکەوتنی سێ قۆڵی لەگەڵ " سێرگه‌ی لاڤرۆرۆف " هاوتا رووسیەکەی خۆی و " ئێستیفان دی میستۆرا " نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی سووریا ئاشکرای کرد: ئێمە بە هۆی ترس و ڕەخنەکانەوە، گەڵاڵەی هاوبەشی خۆمانمان لەگەڵ ڕووسیا ڕانەگەیاند.

ناوبراو بە وتنی ئەم بابەتە زیادی کرد: من و لاڤرۆف لە کۆبوونەوەهای داهاتوو، نێگرانییەکانی سەر گەڵاڵەکەی سووریا لێک دەدەینەوە.

وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە درێژەدا وتی: ئەگەری هەیە لە مانگی ئۆگۆستدا گەڵاڵەیێکی گرینگ سەبارەت بە سووریا ڕابگەیێنین و لەم پێوەندیەوە کۆبوونەوەیێکی گرینگمان لەگەڵ لاڤرۆف ئەنجام دا.

News Code 4541

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =