عه‌بدولکه‌ریم پووتی جان دووه‌م هێرشبه‌ری سه‌ر که‌نیسه‌که‌ی فه‌ره‌نسا

شوناسی دووه‌م هێرشبه‌ره‌که‌ی سه‌ر که‌نیسه‌ی ڕوانی فه‌ڕه‌نسا که‌ بووه‌ هۆی سه‌ربڕینی قه‌شه‌یه‌کی پیر ئاشکرا بوو.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سپۆتنیک، پۆلیسی فه‌ره‌نسا شوناسی دووه‌م ئه‌نجامده‌ری هێرشی تیرۆریستی  له‌ شاری ڕوان که‌ ڕۆژی سێ شه‌مه‌ ڕوویدا به‌ خه‌ڵک ناساند.

عه‌بدولکه‌ریم پووتی جان دووه‌م چه‌کداری هێرشه‌که‌ی که‌نیسه‌ی ڕوانه‌ که‌ دوای عادل کرمیش هۆکاری یه‌که‌م، ئه‌میس ناسرایه‌وه.

 پووتی جان و كرمیش‌ به‌چه‌قۆوه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كه‌نیسه‌ی گوندی سه‌ینت ئیتین دێ رۆڤره‌ی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی نۆرماندی، قه‌شه‌یه‌كی ته‌مه‌ن ۸۶ ساڵ‌ و سێ ڕاهیبه‌‌ و دوو خواپه‌رستیان به‌ بارمته‌ گرتووه‌ .

له‌ ڕووداوه‌که‌دا قه‌شه‌یه‌ک  به‌ناوی‌ "جاك هامێڵ"، به‌سه‌ربڕدراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌‌ و خواپه‌رستێكی ته‌مه‌ن ۸۶ ساڵی دیكه‌ش، به‌سه‌ختی بریندار بووه‌.
دوابه‌دوای‌ هێرشه‌که‌ داعش به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

News Code 4540

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 7 =