دەمەوێ باشترین نوێنەر بم بۆ کوردەکان/بەرپرسان ته‌نیا وێنه‌م لەگەڵ ده‌گرن

وریا غەفووری یاریزانی کوردستانیی یانەی تۆپی پێی" ئیستیقلال " ی تاران وتی: بە ئاماده‌بوونم لە یانەی ئیستیقلال ئەمەوێ وەکوو نوێنەری کوردەکان باشترین یاری بۆ ئەم یانەیە ئەنجام بدەم و نوێنەرێکی باش بم بۆیان.

وریا غەفووری یاریزانی کوردستانیی یانەی تۆپی پێی "ئیستیقلال"ی تاران لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر وتی: من هەر لە منداڵیەوە حەزم دەکرد لە یانەی " ئیستیقلال " دا یاری بکەم و زۆریش خوشحاڵم کە دواتر بەم ئاواته‌م گەیشتم و ئەمساڵ لە خزمەتی ئەم یانه‌یه‌دام و هیوادارم سەرکەوتنی نوێ لەگەڵ ئه‌مان بەدەست بهێنم و نەک تەنیا لە ناوخۆی وڵات بەڵکوو لە کێبڕکێیە ئاسیاییەکاندا پله‌یه‌کی باش بەدەست بهێنین.

ناوبراو بە ئاماژە بە بەشداریی سێ یاریزانی کورد زمان لە یانەی تۆپی پێی " ئیستیقلال " لە وەرزی ئێستای خولی نایابی تۆپی پێ ئێران ڕایگەیاند: لە ڕاستیدا زانیاریم لەسەر ئەم بابەتە نەبوو بەڵام ئەمڕۆ خۆشحاڵم کە سێ یاریزانی هاوزمان لە ڕۆژاوای وڵات لە یانەی تۆپی پێی " ئیستیقلال " هەیە و هیوادارم کە ئەم بەشداریە بەستێنێک بۆ سەرکەوتنی زیاتری ئیستیقلال لە کێبڕکێیەکانی ناوخۆ و دەرەوە دروست بکات.

یاریزانی یانەی " ئیستیقلال "ی تاران وتیشی: بەختەوەرانە بەشداریی هاوکاتی من، بەختیار ڕەحمانی و کاوە ڕەزایی لە یانەی " ئیستیقلال "یش لەگەڵ کاردانەوەی ئەرێنی بە تایبەتی لە ناوچە کوردنشینەکانی وڵات و تەنانەت دەرەوەی وڵات ڕووبەڕوو بووە و بەم هۆیەشەوە " ئیستیقلال " لایەنگرانێکی زۆری لە ئەم ناوچانەدا دۆزیوه‌ته‌وه‌ و ئەم گرینگە نیشاندەری لایەنگریی خەڵکی کورد لە لاوە سەرکەوتووه‌کانیه‌تی.

ناوبراو لە بەشێکی تری قسەکانیدا وتی: پارێزگاکانی ڕۆژاوای وڵات بەتایبەتی کوردستان و کرماشان کانی بڕشت و زیره‌کین لە به‌شه‌ جیاوازەکانی وەرزشیدا بەتایبەتی تۆپی پێ و ئەمڕۆ من زۆر بەداخم کە هیچ یانەیێکیان لە ئاستی خولی نایابی تۆپی پێی وڵات نیە.

ناوبراو وێڕای ڕەخنە لە بەرپرسانی بواری وەرزشی پارێزگاکانی ڕۆژاوای وڵات، وتی: وادیارە کە هیچ بەرنامە و پلانێکی روون بۆ سەرەنجدان بە وەرزشی تۆپی پێ لە پارێزگای کوردستان و پارێزگاکانی تری ڕۆژاوای وڵات بوونی نیە و ئەم بارودۆخەی ئێستا بەڕاسی جێی داخ و کەسەرە.

غەفووری بە ئاماژە بە بەڵێنە جیاوازەکانی بەرپرسانی پارێزگای کوردستان بۆ گەشە و سەرنج بە تۆپی پێ وتی: من پاش کێبڕکێیکەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا بەشداریم کرد و ئەوان بەڵێنیان دا کە پاڵپشتی لە تۆپی پێ بکەن بەڵام بەداخەوە هیچ هەواڵێک نەبوو.

ناوبراو هەروەها ئاشکرای کرد: لە ئەم کۆبوونەوانەی لەگەڵ بەرپرسە جیاوازەکانی پارێزگای کوردستاندا، بەڵێنی زۆر درا بەڵام بەداخەوە ئەوان بەس لەگەڵم وێنەیان گرت و ئەمڕۆ پاش تێپەڕینی زیاتر لە یەک ساڵ هێشتا هەنگاوێک بۆ تۆپی پێی ئەم پارێزگایە هەڵنەگیراوە.

غەفووری ڕاشیگەیاند: ئەمڕۆ لاوان و تازەلاوانێکی زۆر لە کوردستان هەن ک بە کەمترین پاڵپشتیەوە دەتوانن بگەنە باشترین پێگە لە ئاستی تۆپی پێی نەتەوەیی و نێو دەوڵەتی بەڵام بەداخەوە بە هۆی نەبوونی پاڵپشتیی پێویست لە بواری داراییه‌وه‌ بەستێنەکانیان لەناودەچن و ئەمە بەڕاسی جێی پرسیار و وەڵامە لە بەرپرسانی ئەم بوارە.

یاریزانی کوردستانیی یانەی تۆپی پێی " ئیستقلال "ی تاران لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە دۆخی ئێستای خۆی، وتی: بەختەوەرانە که‌شێکی باش باڵی بە سەر یانەی تۆپی پێی ئیستیقلالدا کێشاوه‌ و بەرنامەی سەرەکیی من پاش پێشکەشکردنی یاریێکی باش بۆ ئەم یانەیە، بەشداری لە کێبڕکێیەکانی مۆندیالی جیهانی داهاتوویە و هیوادارم کە بە پاڵپشتیی لایەنگرانی خۆشەویستی ئیستیقلال بەتایبەتی هاوپارێزگاکانی خۆم لە کوردستان بتوانم دەستم بگاتە ئەم گرینگە.

News Code 4538

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =