بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەکۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "متمانەکردن بەو تێڕوانینەی هەمانە بۆ رێگاچارەسەری کێشەکان، یاسای بودجەمان پەسەندکرد بۆماوەی سێ ساڵ و بەرپرسین لەناوەڕۆکەکەی، دەمانەوێت بودجە بۆ ماوەی سێ ساڵ جێبەجێبکەین، سەقامگیری زیاتر بەدیدەهێنێت و ساڵی دارایی لەکۆتایی و سەرەتای ساڵ دەستپێدەکات تاوەکو یاسای بودجە پەسەند دەکات، لەنێوان ئەو دو قۆناغەدا، وڵات ئیفلیج دەبوو و پرۆژەکان دەوەستان، رەنگە کۆمەڵێک کێشەی سیاسی و شتی دیکەش هەبوبن کە کاریگەریان لەسەر بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پرۆژەکان هەبو، بۆیە بەشێک لەسەقامگیری دەرونی کۆمەڵایەتی هاوڵاتیان ئەوەیە بڵێن بودجە پەسەندکراوە، چونکە چارەسەری تێدایە بۆئەو کەموکورتیانەی هاوڵاتیان بەدەستیەوە دەناڵێنن، ئەم سێ ساڵە ماوەیەکی تەواوە لەوەی هەرشتێک بیەوێت وەزارەتەکان جێبەجێیبکەن"
وتیشی: "دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری بازاڕە داراییەکان، گۆڕانکاریەکانی بەهای دۆلار بو، بۆیە بڕیارماندا رێژەی هەڵاوسان چارەسەر بکەین، نرخی نەوت کاریگەریش هەبو، بۆیە حکومەت لەمانگی (تشرینی یەکەم/10)ی ساڵی رابردو دەستیکرد بەئامادەکردنی رەشنوسەکە، هەروەها ئەو چارەسەریانەی حکومەت گرتویەتیەبەر لەدامەزراندنی وانەبێژ و خاوەن بڕوانامەکان ئەوە بەشێکن لەپشکی وەزارەتی دارایی بۆئەوەی پارەی پێویستی بۆ دابینبکات، ئێستاش چاوەڕوانی وەزارەتی دارایین بۆئەوەی پێمان بڵێت بۆئەو مەبەستە پێویستیان بەچەند هەیە".
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم بودجەیە چارەسەری تێدایە، بەپێی کارنامەی حکومەت کاتێک هەنگاوی بەرەنگاربونەوەی هەژاریمان گرتەبەر، لەم بودجەیەدا کۆمەڵێک رێوشوێنی کردەییمان گرتوەتەبەر، بۆیەکەمجار حکومەت دەستپێشخەری دەکات بەدوای خێزانە هەژارەکان دەگەڕێت، بۆئەوەی بەپێی پارەی بەردەست بیگونجێنێت لەگەڵ خێزانە هەژارەکان، 600 هەزار دینارمان تەرخانکرد بۆ هەر خێزانێکی هەژار و مانگانە دەدرێت بەو کەسانەی شیاون، یارمەتی نەختینەیی دیکەشمان بۆ چاودێری کۆمەڵایەتی تەرخانکردوە، لەگەڵ ئەوانەی کە خوێندکارن و باری داراییان باش نیە".
محەمەد شیاع سودانی ئەوەشیخستەڕو، "بۆ یەکەمجار سندوقێکی تایبەت تەرخاندەکرێت بۆئەو پارێزگایانەی زۆرترین رێژەی هەژارییان تێدایە، ئەم سندوقە چارەسەری هەژاری دەکات لەو پارێزگایانە ئێمە لەبەردەم هەژاریەکی فرەچەشنداین، کێشەمان تەنها کەمی داهات نیە، بەڵکو کێشەی دیکەی نیشتەجێبون و سیستمی تەندروستی هەیە خێزانەکان، بۆیە ئەم هەنگاوە دەستەبەری کەمکردنەوەی رێژەی هەژاری دەکات، دڵنیام رێژەی هەژاری لەروپێویەکاندا کەمدەبێتەوە"
سەبارەت بەو پارێزگایانەی زیانیان بەرکەوتوە لەئەنجامی روداوە ئەمنیەکان، محەمەد شیاع سودانی ئاشکرایکرد، "لەم بودجەیەدا پشتیوانی ئەو پارێزگایانەمان کردوە کە رزگارکراون 500 ملیار دینارمان بۆئەو مەبەستە تەرخانکردوە، هەروەها سندوقێکمان بۆ دوبارە ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا دروستکردوە و بڕی 50 ملیار دینارمان بۆ تەرخانکردون".

بۆچوونی ئێوە