حوکمی دەستگیرکردنی ۴۲ ڕۆژنامەوانی تورکیا دەرکرا

بنکەی دادی تورکیا لە دەیەمین ڕۆژی دوای کودەتا شکستخواردووەکەی ئەم وڵاتە، حوکمی دەسبەسەرکردنی ٤۲ ڕۆژنامەوانی دەرکرد.

تا ئێستا نزیک بە ٦۰ هەزار سەرباز و دادوەر، مامۆستای قوتابخانە و مامۆستای زانکۆ و کارمەندی دەوڵەت لە تورکیا دەسبەسەر و لە کار وەلا نراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " یۆرۆنیووز " دەرکراو و دەسبەسەرکراوەکان بە ئەندامیەتی یا لایەنگری لە بزووتنەوەی " خزمەت " ی " فەتحوڵڵا گولەن "، وتاربێژی دوورخراو تۆمەتبار کراون.

فەتحوڵڵا گولەن کە پێشتر لە دوستانی نزیکی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بوو و ئێستا لە " پێنسیلوانیا " ی ئەمریکا بەسەر دەبات، تۆمەتی بەشداری لە کودەتا شکستخواردووەکەی تورکیا ڕەت دەکاتەوە.

 ڕۆژێک پێش لە دەرکردنی حوکمی دەسبەسەرکردن بۆ ڕۆژنامەوانان، دەیان هەزار کەس لە لایەنگرەکانی حیزبە دژبەرەکانی دەوڵەت، ڕۆژی یەکشەممە لە ئەستەنبووڵ و لە پاڵپشتی لە " کۆماری و دێمۆکراسی " لە ڕێپێوانێکی گەورەدا بەشدارییان کرد و حیزبەکانی سەر بە دەوڵەتیش لە ئەم ڕێپێوانەدا بەشدارییان کرد.

دەگوترێ " موستەفا زولقەدیر ئوغڵوو "، یەکێک لە پاڵپشتەکانی حیزبی " کۆماریخوازی خەلقەکان "، لە حیزبە دژبەرەکانی دەوڵەت بوو کە لە ئەم ڕێپێوانەدا بەشداری کردزوو.

ناوبراو وتی: " دەرەنجامەکانی بارودۆخی نائاسایی دەبینینەوە کە چی لێدێ، ئەگەر ماف و ئازادییەکانی خەڵک لێیان زەوت بکرێت و ئەو سیاسەتانەی کە پێشتر و هاوکات هاکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی بارودۆخی نائاسایی بەڕێوەدەبران، دووبارە بەڕێوە بچن، بێگومان بێدەنگ نابین. ئێستا خەریکی چاولێکردنین و بارودۆخەکە لە ژێر چاوەدێریماندایە. "

ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بۆ پاڵاوتن و بەربەرەکانێ لەگەڵ کودەتاچیەکان بارودۆخی نائاسایی ڕاگەیاند و پەڕلەمانی تورکیاش قبووڵی کرد، بڕیارێک کە لەگەڵ ڕەخنەی حیزبە دژبەرەکان ڕووبەڕوو بووەوە.

ئەردۆغان هەروەها دەڵێت دەوڵەت بە بۆنەی " خواستی خەڵک" ئەگەری هەیە سزای لەسێدارەدان کە لە ئەم وڵاتە وەستێنرابوو دووبارە بەڕێوە ببات.

News Code 4536

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 8 =