ئه‌م ژنه‌ ۹۹ ملیۆن ڕه‌نگ زیاتر له‌ ئێمه‌ ده‌بینێت

زانایان له‌ دۆزینه‌وه‌ی ژنێک هه‌واڵیان داوه‌ که‌ جۆرێکی نوێ له‌ خانه‌کان له‌ نێو چاوی ئه‌ودا بوونیان هه‌یه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مامۆستایانی زانستی ده‌ماره‌کان له‌ بریتانیا له‌ دۆزینه‌وه‌ ژنێک هه‌واڵیان داوه‌ که‌ له‌ چاوه‌کانیدا جۆرێکی ته‌واو جیاواز له‌ خانه‌کانی چاو بوونی هه‌یه‌. ئه‌م خانانه‌ هه‌مان ئه‌و خانانه‌ن که‌ جۆری ڕه‌نگه‌کان له‌ چاوی ئێمه‌دا ده‌ستنیشان ده‌که‌ن، وه‌ک ڕه‌نگ شین یان سه‌وز و هتد.

لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی ده‌دات که‌ ئه‌م ژنه‌ ۹۹ ملیۆن ڕه‌نگ زیاتر له‌ مرۆڤه‌ ئاساییه‌کان ده‌بینێت. به‌م پێیه‌ ئه‌م ژنه‌ توانێکی یه‌کجار تایبه‌ت و متافیزیکی هه‌یه‌.

زاناکان له‌ ناوی tetrachromats بۆ ئه‌م ژنه‌ که‌ڵک ده‌به‌ن. ئه‌م جۆره‌ مرۆڤانه‌ زۆر به‌ که‌می له‌ جیهاندا بوونیان هه‌یه‌، ئه‌م مرۆڤانه‌ چوار جۆره‌ خانه‌ی تایبه‌ت به‌ دیتن له‌ چاوه‌کانیان دایه‌ هه‌یه‌، به‌ڵام مرۆڤه‌ ئاساییه‌کان که‌ پێیان ده‌وترێت trichromats ته‌نیا ۳ جۆر خانه‌ی تایبه‌ت به‌ دیتن له‌ چاوه‌کانیاندا هه‌یه‌.

هه‌ر کام له‌م خانانه‌ توانی دۆزینه‌وه‌ی ۱۰۰ سێبه‌ری ڕه‌نگینیان هه‌یه‌، که‌واته‌ کاتێک ئه‌مانه‌ له‌ یه‌کتر زه‌رب ده‌کرێن، توانی دیتنی یه‌ک ملیۆن جۆر ڕه‌نگیان ده‌بێت.

هۆی کوێڕه‌نگ بوونی بڕێک که‌سیش، بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ته‌نیا دوو جۆر خانه‌ی تایبه‌ت به‌ دیتن له‌ چاویاندا هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌وان ته‌نیا ده‌توانن ۱۰ هه‌زار جۆری سێبه‌ری ڕه‌نگ ببینن، زۆربه‌ی سه‌گ و مه‌یموونه‌کان له‌ ڕووی دیتنه‌وه‌، له‌م ڕیزه‌دا جێگه‌یان ده‌بێته‌وه‌.

ئێسته‌ پزشکێک له‌ باکووری بریتانیا که‌سێکی دۆزیوه‌ته‌وه‌ که‌ چوار خانه‌ی تایبه‌ت به‌ دیتن له‌ چاوه‌کانیدا هه‌یه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌توانێت ۱۰۰ ملیۆن ڕه‌نگی جیاواز له‌ یه‌کتر ببینێت، له‌ ڕاستیدا ئه‌و چه‌ندها جۆره‌ ڕه‌نگی تایبه‌ت ده‌بینێت که‌ ئێمه‌ ته‌نانه‌ت له‌ خه‌ونیشدا ناتوانین بیکێشینه‌وه‌.

ئه‌م ژنه‌ دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ت زانا ڕۆژئاواییه‌کان بۆ ماوه‌ی ۱۵ ساڵه‌ له‌ دوای ئه‌م جۆره‌ که‌سانه‌ ده‌گه‌ڕن و دڵنیاشن که‌ که‌سانی دیکه‌ش هه‌ن که‌ وه‌ها توانێکی تایبه‌تیان هه‌یه‌.

News Code 4534

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =