رکابەرەکان شوێنی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان دەگرنەوە

بە گوێرەی راپۆرتی گۆڤارێکی ئەمریکی کۆمپانیاکانی رووسیا و‌چین جێگای کۆمپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستانیان گرتۆتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری سیاسی واشنتۆن ئێگزامینێر دەڵێت: سیاسەتەکانی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە پشتیوانی کردنی پارت و سیاسەتمەدارانی گەندەڵی ئەم ناوچەیە ، بەرژەوەندی کورت ماوەی بۆ هەندێ بەرپرسی ئەمریکایی بووە لە بەڵام لە درێژ ماوەدا لە بەرژەوەندی ڕکابەرانی ئەمریکا واتا چین و رووسیا تەواو دەبێت.

ئەم گۆڤارە نووسیویەتی ، سیاسەتوانان و پارتە کوردەکانی هەرێمی کوردستان لە نەبوونی سیاسەت و یاسای شەفاف دا کڵاویان خستۆتە سەر کومپانیا نەوتییەکانی ئەمریکا کە لە ئەنجامدت ئەوان ناچار بوونە هە ێمی کوردستان بەجێبێڵن.

راشیگەیاند ئێستا دوای ئەوەی ئەمریکا هەرێمیکوردستانیان بەجێهێشت، رووسیا و‌چین جێگایان گرتۆتەوە.

News Code 45324

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha