داعش تەقینەوەکەی قامیشلۆی وەئەستۆ گرت/ ۴۴ کوژراو و۱۴۵ بریندار

ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ شاری قامیشلۆ کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش ئەنجامی داوە گەیشتە ۴۴ كوژراو و۱۴۵ بریندار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، كاتژمێر ۹:۲۵ خوله‌ك، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ی بۆمبڕێژكراو و ماتۆرێک له‌شاری قامیشلۆی کوردستانی سووریا ته‌قێندرایه‌وه‌ كه‌ داعش به‌رپرسیارێتی گرته‌ ئه‌ستۆ.

هەواڵەکان باس لە کوژرانی ۴۴ کەس و بریندار بوونی ۱۴۵ کەسی دیکە دەکەن کە کەسی مەدەنین و له ‌نێویاندا ژن‌و منداڵ هه‌یه‌.

 لەو هێرشە دڕندانەی داعشدا۱۴۵ کەس بریندار بوونە كه‌ برینی هه‌ندێكیان سه‌خته‌، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ژماره‌ی‌ قوربانیان به‌رزببنه‌وه‌".

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئاسایشی گه‌ڕه‌كی غه‌ربی له‌شاری قامیشلۆ له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی شاری عامودا بووه‌.

قامیشلۆ سه‌ر به‌كانتۆنی جه‌زیره‌یه‌ له‌ کوردستانی سووریایە..

دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به‌ڕێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی گرته‌ئه‌ستۆو رایگه‌یاند "له‌ئه‌نجامی هێرشێكی شه‌هاده‌ت خوازیدا له‌ناوه‌ڕاستی كۆمه‌ڵێك باره‌گای سه‌ربه‌ یه‌كینه‌كانی كورد له‌شار قامیشلۆ زیاتر له‌ ۱۰۰ كوژرا‌و و ده‌یان بریندار هه‌ن".

News Code 4532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 4 =