8 کەسایەتی و 3 ڕێکخراوەی ئێرانی خرانە لیستی گەمارۆی نوێ ئەمریکا

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا ڕایگەیاند کە 8 کەسایەتی و 3 ڕێکخراوەی ئێرانی خرانە لیستی گەمارۆی نوێ ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا بە بیانووی "پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و گەندەڵی "گەمارۆی نوێ دژی ئێران ڕاگەیاند.

هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم گەمارۆیانە بە هەماهەنگی یەکێتی ئەورووپا، بریتانیا و ئۆسترالیا بە سەر ئێراندا سەپێندراوە.

سەرلەشکەر سەید عەبدولڕەحیم مووسەوی، فەرماندەی گشتی ئەرتەشی ئێران، سەردار حەبیب شەهسەواری ، فەرماندەی سوپای شوهەدای ئازەربایجان، حەلی جوارمەحاڵی، بەڕێوەبەری گشتی زیندانەکانی ئەلبورز و داریوش بەخشی ، سەرۆکی زیندانی ورمێ گەمارۆیان بە سەردا سەپیندراو.

News Code 45318

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha