ئەمیر عەبدوڵاهیان: تیرۆریزم لە سەرچاوەی هەرێمی کوردستان و ئەفغانستان نیگەرانی ئێران و تورکیایە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لەم کارەساتە مرۆڤیەدا داخی تورکیا بە داخی ئێران دەزانین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ چاوش ئۆغڵۆ، هاوتای تورکیایی خۆی وتی: رۆژی جیهانیی ژن بە هەموو ژنانی جیهان بە تایبەت خانمانی ئێران و تورکیا پیرۆزبایی ئەڵێم.

وتیشی: ژنان لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەهێزترین بەشی کۆمەڵگای ئێمەن، هەرپا کە لە وڵاتی دۆست و برای ئێمە تورکیا رۆڵێکی ئەوتۆیان هەیە.

راشیگەیاند کە لەم کارەساتە مرۆڤیەدا داخی تورکیا بە داخی ئێران دەزانین و بۆ قوربانیان لێبوردنی خوا و بۆ برینداران ئاواتەخوازی شیفاین.

زیادی کرد: لە بواری بەرەنگاریی لە گەڵ تیرۆریزم لە گەڵ هاوتای تورکیایی قسەمان کرد.تیرۆریزم لە سەرچاوەی هەرێمی کوردستان و داعش لە ئەفغانستان نیگەرانی هاوبەشی ئێمەیە و هاوکاری ئەمنی نێوان دوو وڵات لە بەرەنگاریی تیرۆریزم هەیە و ئێمە مافی تورکیا بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ کردەوەی تیرۆریستی بە رەوا دەزانین و بڕوامان وایە تیرۆریزمی باش و خراپ بوونی نییە.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وت: تیرۆریزم دیاردەیەحی دزێوە و لە هەر بەرێکدا و بە هەر شێوەیەک بێت، ئێمە ئەمنیەتی تورکیا بە ئەمنیەتی خۆمان دەزانین.

News Code 45315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha