ڕێزنان لە کیت بلانشێت بۆ تەمەنیك چالاکی هونەری لە "پاڵم سپرینگێز"

کیت بلانشێت ژنە ئەکتەری فیلمەکانی "کارۆل" و "حەقیقەت"، خەڵاتی تەمەنێک دەسکەوتی هونەری دیزرێت پاڵم مسۆگەر دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سکرین دەیلی، لە بیست و حەوتەمین ڕێوڕەسمی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی پاڵمسپرینگێز کە لە ۱ی ژانڤییەوە تا ۱۰ی ئەو مانگە بەردەوام دەبێت، ڕێز لە کیت بلانشێت دەگیردرێت و ئەم خەڵاتە بڕیارە رۆژی ۲ی ژانڤییەی ساڵی ۲۰۱۶ ئاراستەی بلانشێت بکرێت.

هارۆڵد ماتسنێر سەرۆکی فێستیڤاڵی پاڵمسپرینگێز، لەوبارەوە وتی: کیت یەکێکە لە ئەکتەرە بە تواناکانی بواری سینەما کە تا ئێستا زۆرترین خەڵاتی سینەمایی مسۆگەر کردووە و بۆ ڕۆڵ بینین لە فیلمەکانی "فڕۆکەوان" لە دەرهێنانی ئیسکۆرسیزی و "یاسەمەنی دڵتەنگ" لە دەرهێنانی ڤۆدی ئالێن خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری ژنی مسۆگەر کردووە.

ناوبراو وتیشی: ئەو لە فیلمەکانی "کارۆل" و "حەقیقەت" وەک نوێترین بەرهەمەکانی خۆی لە دوو ڕۆڵی جیاوازدا دەرکەوتووە و بۆ هەر دوو ڕۆڵەکە شیاوی خەڵات وەرگرتنە و بۆ ئێمە جێی شانازییە کە خەڵاتی دیزرێت پاڵمی ئەم خولە ئاراستەی بلانشێت دەکەین.

جۆلین مۆر، ساندرا بوولاک، ناتالی پۆرتمەن، هێلی بری، ماریۆن کۆتیار، ئان هاتاوی، شارلێز ترۆن، نائۆمی واتس و میشێل ڤیلیامز ژنە ئەکتەرانی دیکەی هەڵبژاردەی ئەو خەڵاتەن کە لە ساڵانی ڕابردوو ڕێزیان لێ‌گیراوە.

News Code 453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =