بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەهاب نیوز، سەرچاوە عبری زمانەکان ڕایانگەیاند کە سەدان هەزار کەس شەوی شەممە لە نۆهەمین هەفتی ناڕەزایەتەییەکان لە دژی نتانیاهۆ، دووبارە لە دژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و کابینەی توندڕەوی ناوبراو ڕژانە سەر شەقام و دەستیان دایە خۆپیشاندان.
ئەو سەرچاوەگەلە جەختیان کرد کە لە شاری تێلاڤیڤ نزیک بە 200 هەزار کەس، لە حەیفا نزیک بە 30 هەزار کەس، لە هرتزلیا 12 هەزار کەس، لە ئێسدود 4 هەزار کەس و دەیان هەزار کەسی دیکەش لە ناوچە و شارەکانی دیکە لە دژی نتانیاهۆ و سیاسەتەکانی کابینەی ناوبراو بەتایبەتی چاکسازییەکانی سیستەمی دادوەری دەستیان دایە خۆپیشاندان.
وێنە بڵاو کراوەکان لە ساری تێلاڤیڤ بێژەری بەربڵاو بوونی ناڕەزایەتییەکانی ئەم هەفتە بوو. خۆپیشاندەران وێڕای وتنەوەی دروشم دژی نتانیاهۆ، لەگەڵ پۆلیس بەرەوڕوو بوونەوە.
بۆچوونی ئێوە