هیگواین هاتەریزی ڕۆناڵدۆ و بیل/ سێهەمین گواستنەوەی گەورەی مێژووی جیهان

گونزالۆ هیگواین بە بەستنی گرێبەستێک بە بایەخی ۷۵/۳ میلیۆن پۆند لە ناپۆلی جیابووەوە وتەڤلی یووڤێنتوس بوو.ئەمە سێهەمین گواستنەوەی گرانی مێژوو دێتە ئەژمار.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گواستنەوەی ئەم هێرشبەرە ئەرژەنتینیە پاش کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و گرێس بیل، سێهەمین گواستنەوەی گرانی مێژووی تۆپی پێ جیهانە.

هیگواین بەم گواستنەوە داهاتێک بە برێ ۶.۳ میلیۆن پۆندی بۆ هەر ساڵ دەس دەکەوێت کە لە کۆتایی چوارسالەکەدا دەکاتە ۲۵.۳ میلیۆن پۆند.

 هیگواین لە ۳۵ یاریدا ۳۶ گۆڵی بۆ ناپۆلی تۆمار کردووە.ئەو ساڵی ۲۰۱۳ بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە تەڤلی ئەم یانە بوو.

News Code 4527

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =