شیری قالۆنچە؛ خۆراکی مرۆڤی داهاتوو

له‌ ریخۆڵه‌ی قالۆنچه‌دا جۆره‌ مادده‌یه‌ك هه‌یه‌ كه‌ چوار هێنده‌ی شیری مانگا ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ڕووی به‌های خۆراكییه‌وه.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپه‌ڕی "ساینس ئه‌لێرت"ی زانستی ، توێژه‌ره‌كان له‌ ئه‌نستیتۆی زینده‌زانی قه‌ده‌خانه‌كان له‌ هیندستان ڕایانگەیاندووە کە شیری قالۆنچە جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ له‌ڕووی به‌های خۆراكییه‌وه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌، سێ هێنده‌ی شیری مانگا وزه‌یش ده‌دات، بۆیه‌ خۆراكێكی گونجاو ده‌بێت بۆ ته‌ندروستی منداڵان.

سوپرامیان راماسوامی، سه‌رۆكی تیمه‌ توێژه‌ره‌كه‌، ئاشکرای دەکات کە شیری قالۆنچه‌ پرۆتین، چه‌وری و كاربۆهێدراته‌كانی تێدایه‌، جگه‌ له‌وه‌ "هه‌موو ئه‌و ترشه‌ ئه‌مینییانه‌ی تێدایه‌ كه‌ جه‌سته‌ ناتوانێ درووستیان بكات، بۆیه‌ به‌ خۆراكێكی ته‌ندروست و ته‌واوكه‌ر داده‌نرێ."

ئەم ڕاستیە کە مووروویێک دەتوانێ شیر دروست بکات بۆ توێژینەرەکان جێی سەرسووڕمانە بەڵام خاڵی گرینگتر  لەوەدایە کە هەریەکە لە کریستاڵە پرۆتۆینەکان شیری قالۆنچە زیاتر لە سێ ئەوەندەی کریستاڵەکانی شیری بووفاڵۆ وزەبەخشە.

توێژینەران بە زانینی ئەوەی کە دۆشینی شیری قالۆنچە بە کردەوە دوور لە ڕاستیە، تێکۆشین تا ئەو ژێنانەی کە بەرپرسی بەرهەمهێنانی کریستاڵە پرۆتۆینەکانی شیری ئەم جۆرە لە قالۆنچەکانەن لە شوێنێک وەکوو تاقیگە بخەنە ژێر لێکۆڵینەوەوە و بەرهەمی بێنن.

News Code 4525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =