ڕوونوێنی له‌ خێراترین فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی جیهان

زانایانی ڕۆژئاوایی له‌ دروست کردنی خێراترین فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هه‌واڵیان داوه‌ که‌ به‌ خێرایی ۱۳۷ کیلۆمه‌تر له‌ کاتژمێرێکدا ده‌فڕێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئه‌م ئامێره‌ نوێیه‌ له‌ لایه‌ن زانایانی کۆمپانیایه‌کی ئه‌مریکاییه‌وه‌ دروست کراوه‌ و ده‌توانین بڵێین که‌ فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی تاقانه‌یه.

ناوی ئه‌م فڕۆکه‌ بێ فڕۆکه‌وانه‌ "تیل"ه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ سووک ترین فڕۆکه‌ بازه‌رگانییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه.

زانایان بۆ دروست کردنی ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ له‌ کامپیۆتری زۆر پێشکه‌وتوو و زیره‌ک که‌ڵکیان بردووه‌ که‌ هاوکات پێکه‌وه‌ چه‌ندین ئه‌پڵیکه‌یشن له‌سه‌ری دانراوه‌ و ئیش ده‌که‌ن.

دووربینی ئه‌م فڕۆکه‌ بێ فڕۆکه‌وانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌م مۆدێلانه‌ی ئێسته‌ له‌ نێو دڵیدا نییه‌ و پێیه‌وه‌ شۆڕ کراوه‌ته‌وه.

فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی تیل کارامه‌یی فیلم هه‌ڵگرتنی تاکوو ۴k هه‌یه. فیلمه‌کان هاوکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵگرتن بۆ کۆمپیۆتر یان لۆب تابی خاوه‌نه‌که‌ی ده‌گوازرێته‌وه‌ تاکوو له‌ هه‌مان کاتدا خاوه‌نه‌که‌ی تێبگات که‌ له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆکه‌که‌دا چی ڕوو ده‌دات.

هه‌ڵبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ به‌ خێرایی زیاتر بگات ده‌بێت باتری زۆر به‌هێزتری له‌سه‌ر دانبرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م کاره‌ش ئه‌نجام ببێت ئه‌م فڕۆکه‌ بازه‌رگانییه‌ به‌ خێراییه‌کی زیاتر مه‌وداکان ده‌بڕێت.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ کارامه‌یی هه‌ڵفڕینی له‌ به‌رانبه‌ر (با) ی زۆر قورس تاکوو ۶۰ کیلۆمه‌تر له‌ کاتژمێرێکدا هه‌یه. شایانی باسه‌ که ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ با قورسه‌کان کێشه‌ی سه‌ره‌کی زۆربه‌ی فڕۆکه‌ بێ فڕۆکه‌وانه‌کانه، به‌ڵام ئه‌م فڕۆکه‌یه‌ ئه‌م کێشه‌ی چاره‌سه‌ر کردووه.

له‌ ئێستادا نرخی ئه‌م فڕۆکه‌ بازه‌رگانییه‌ ۱۲۹۹ دۆلاره.

News Code 4524

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =