بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانەکەیدا لە پەنجاو و دووهەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ جەختی کرد: ڕێز بۆ مافی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران بایەخێکی بنەڕەتییە و لە بیر و باوەڕماندا ڕیشەی هەیە.
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها وتیشی: ئێمە بۆ پاراستنی مافی مرۆڤ و بەرز کردنەوەی ئاستی کەرامەتی مرۆڤی هەوڵمان داوە.
هەروەها وتیشی: هەوڵی تاک لایەنەهەر ئەو جۆرە کە نایاسایی و دژە مرۆڤییە بە شێوەی سیستەماتیک مافی بنەمایی مرۆڤیان لە وڵاتەکان پێشێل دەکەن. وڵاتگەلێک وەکوو ئەمریکا ئەبێ وەڵامدەر بن. هەروەها ئەو وڵاتانەش کە گەمارۆکانی ئەمریکا پەیڕەو دەکەن ئەبێ وەڵامدەر بن. هیچ یەکە لە ئەو وڵاتانە لە ئەو ئاستەدا نین کە لەسەر مافی مرۆڤ لە ئێران قسە بکەن. ئەوە کردەوەیەکی دووفاقەییە کە دەڵێن لە مافی مرۆڤی ئێرانییەکان بەرگری دەکەین و لە هەمان کاتیشدا خەڵک لە مافی سەرەتایی تەندروستی،خوێندن و ژیان بێبەری بکەین.
هیچ وڵاتێک ناتوانێت پاگەندیە ئەوە بکات کە لە بواری مافی مرۆڤدا هیچ کێشەیەکی نییە.
کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە کە دوای گیانلەدەستدانی مهسا ئەمینی لە ئێران بەڕێوە چوو نیشاندەری ڕۆحیەتی هاوخەمی خەڵکی ئێران لەگەڵ کچێکی گەنجی هاووڵاتی بوو. بەڵام ئەو خۆپیشاندانانە بە هۆی دەستێوەردانی هۆکارە تیرۆریستییەکان بەرەو توندوتیژی کێشرا. لە هەمان پێوەندیدشدا ژمارەیەک کەناڵی فارسی زمانی جێگیر لە ئەمریکا و بریتانیاش لە بەرنامەی بەڕواڵەت هەواڵی خۆی خەریکی پەروەردە و پەرەپێدانی توندوتیژی و تیرۆر لە ئێران بوون.
ئە و توندوتیژی و دەستێوەردانە بیانیانە، بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٧٠ پۆلیس و وێرانی و خەساری زۆر. لە حاڵێکدا کە پۆلیسی ئێران ئیزنی بەکارهێنانی چەکی جەنگینەبۊ. ئاژاوەچیان بە چەکی گەرم و سارد دەستیان دایە کوشتوبڕی خەڵک.
بۆچوونی ئێوە