داخوازیی ئه‌مریکا و ڕووسیا بۆ داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تی کاتی سووریا

ئه‌مریکا و ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان دوایان کرد تاکوو گه‌ڵاڵه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کاتی له‌ سووریا بنووسرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک ئاشکرای کرد که‌ ئه‌مریکا و ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان داوایان کردووه‌ تاکوو گه‌ڵاڵه‌یه‌ک بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کاتی له‌ سووریا بنووسێت.

به‌ پێی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌، لایه‌نه‌کان له‌م کۆبوونه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌ بردنی خولێکی دیکه‌ی دانوستانه‌کان له‌ نێوان گرووپه‌ به‌رهه‌لستکاره‌کانی سووریا گفتوگۆیان کرد.

ستێفان دی میستۆرا، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بۆ کار و باری سووریاش، کۆبوونه‌وه‌ سێ قۆڵییه‌که‌ی دوێنێ سێ شه‌مه‌ی به‌ ئیجابی وه‌سف کرد. له‌م کۆبوونه‌وه‌دا مایکل ڕاتنی، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مریکا بۆ کار و باری سووریا و گنادی گاتیلۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ شاری ژنڤ له‌گه‌ڵ دی میستۆرا دیداریان کرد.

شایانی باسه‌ که‌ سووریا له‌ مانگی مارسی ۲۰۱۱وه‌ تاکوو ئێسته‌ له‌ شه‌ڕێکی ناخۆیی تێوه‌گلاوه‌ و هێزه‌کانی سه‌ر به‌شار ئه‌سه‌د هاوکات له‌گه‌ڵ چه‌ندین گرووپی دژبه‌ر و تیرۆریستی شه‌ڕ ده‌که‌ن.

کورده‌کانی سووریاش له‌م چه‌ند ساڵه‌دا به‌ ڕێژه‌ییه‌کی به‌رچاو گه‌شه‌یان کردووه‌ و یه‌کێکن له‌ سه‌ره‌کی ترین هێزه‌کانی ئێستای سووریا.

News Code 4522

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =