دوو ژنڕاڵی تورکیایی لە فڕۆکەخانەی دوبەی ده‌ستگیر کران

بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند: دوو ژنڕاڵی ئەم وڵاتە کە لە ئەفغانستان خزمەتیان دەکرد، لە فڕۆکەخانەی دوبەی دەسبەسەر کران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی " رەها "، بەرپرسانی تورکیا ڕایانگەیاند: دوو ژنڕاڵی تورکیایی کەلە ئەفغانستان خەریکی خزمەت بوون لە فڕۆکەخانەی دوبەی ده‌ستگیر بوون.

بەرپرسانی تورکیا هۆکاری دەسبەسەرکرانی ئەم دوو ژنڕاڵەی بەشداری لە کودەتا شکستخواردووەکەی  ئەم دواییانە لە ئەم وڵاتە ڕاگەیاندووە.

میدیاکانی تورکیا هەواڵیان داوە کە ئەم دوو ژنڕاڵە پاش هاوکاری هەواڵگری لەگەڵ بەرپرسانی ئیمارات گیراون.

هەواڵدەریی دەوڵەتیی تورکیا شوناسی ئەم دوو ژنڕاڵەی به‌ " جاهد باکر " فەرماندەی هێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان و سەرتیپ " شنێر توپوج " ڕاگه‌یاندووه‌.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ لە ۱۵ ی جوون ئەرتەشی تورکیا دەستیان دایە کودەتا دژی دەوڵەتی " ڕەجەب تەیێب ئەردۆغان " سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەوە بەڵام ئەم کودەتا شکستی خوارد.

دەوڵەتی تورکیا تا ئێستا زیاتر لە ٦۰هەزار کەسی لە پێوەندی لەگەڵ ئەم کودەتایەوە دەسبەسەر کردووە.

News Code 4520

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =