ئه‌ردۆغان سه‌رقاڵی کوده‌تایه‌کی بێ ده‌نگه‌ له‌ تورکیا

فه‌تحوڵا گوله‌ن به‌ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ده‌خرێته‌ پاڵی، سه‌رۆک کۆماری تورکیای تاوانبار کرد که‌ له‌م کوده‌تایه‌ بۆ سه‌پاندنی سیستمه‌ سته‌مکاره‌که‌ی خۆی که‌ڵک ده‌بات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بلۆمبێرگ، فه‌تحوڵا گوله‌ن، مامۆستای ئاینی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی تۆمه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌ته‌که‌ی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ ڕێکخستنی کوده‌تاکه‌ی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیای تاوانبار کرد که‌ له‌م کوده‌تایه‌ بۆ سه‌پاندنی سیستمه‌ سته‌مکارانه‌که‌ی خۆی که‌ڵک ده‌بات.

فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ یادداشتێکدا که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزدا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، نووسی: پێشنیاره‌که‌ی ئه‌ردۆغان بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی من، نه‌ک هه‌ر له‌ دژی هه‌موو بڕواکانی منه‌، به‌ڵکوو به‌ ته‌واوی هه‌ڵه‌ و نابه‌رپرسیارانه‌یه‌.

گوله‌ن که‌ له‌ ساڵی ۱۹۹۹وه‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌ژیه‌ت، له‌ درێژه‌دا نووسی: من له‌ درێژه‌ی ژیانی خۆمدا، هه‌رجۆره‌ ده‌ستێوه‌ردانێکی سه‌ربازی له‌ سیاسه‌تی ناوخۆیم له‌ کۆبوونه‌وه‌ گشتی و تایبه‌ته‌کاندا ئیدانه‌ کردووه‌.

فه‌تحوڵا گوله‌ن له‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک، ئه‌ردۆغانی به‌ وه‌رگێڕان له‌ دیموکڕاسی به‌ره‌و قۆرخکاری، ئه‌ویش به‌ شێوه‌ی سیستماتیک و مه‌ترسیدار بۆ دامه‌زراندنی دیکتاتۆرییه‌ت تاوانبار کرد.

ئه‌و هه‌روه‌ها وتی که‌ سه‌رۆک کۆماری تورکیا به‌ هه‌ڕه‌شه‌ کردن له‌ واشنتۆن و به‌ ڕاگرتنی هاوکارییه‌کانی تورکیا له‌ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ دژی داعش و بی ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک ببێت و دادگایه‌ک لێکدابێته‌وه‌، داوای ڕاده‌ست کردنی من ده‌کات و گوشاری خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌مریکا.

فه‌تحولا گوله‌ن له‌ کۆتاییدا نووسی که‌ ئه‌مریکا نابێت ته‌سلیمی داواکاریی ئه‌م حاکمه‌ سته‌مکاره‌ بێت که‌ هه‌وڵ ده‌دات کوده‌تایه‌کی شکست خواردوو بکاته‌ کوده‌تایه‌کی ئارام له‌ دژی حکومه‌تی یاسایی و مه‌شروع له‌ تورکیا.

News Code 4518

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =