ناسنامه‌ی‌ هێرشبه‌رێكی‌ سه‌ر كه‌نیسه‌كه‌ی فه‌ره‌نسا ئاشكرا بوو

ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌و دوو كه‌سه‌ ئاشكرا بووه‌ كه‌ دوێنێ هێرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌نیسه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی نۆرماندی فه‌ره‌نسا و قه‌شه‌یه‌كیان سه‌ربڕی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، فرانسوا مۆڵینس، داواكاری‌ گشتی فه‌ڕه‌نسا ئاشکرای کرد یه‌كێك له‌ هێرشبه‌ره‌كان ناوی عادل كرمیش ته‌مه‌ن ۱۹ ساڵ بووه‌‌.

مۆڵینس رایگه‌یاند که‌ ئه‌م که‌سه‌ پێشتر له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فه‌ڕه‌نساوه‌ ناسراو بووه ‌‌و دووجار ده‌ستگیركراوه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی بچێته‌ سووریا.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سه‌، ده‌ستبه‌سه‌ر بووه‌ له‌ماڵه‌وه‌‌و له‌كاتی ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌یدا، بازنێكی ئه‌لیكترۆنی چاودێریكردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌ده‌ستدا بووه‌.

مۆڵینس وتی "كرمیش‌و هاوكارێكی نه‌ناسراوی دیكه‌ی به‌چه‌قۆوه‌ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر كه‌نیسه‌ی گوندی سه‌ینت ئیتین دێ رۆڤره‌ی سه‌ربه‌ شارۆچكه‌ی نۆرماندی، قه‌شه‌یه‌كی ته‌مه‌ن ۸۶ ساڵ‌ و سێ ڕاهیبه‌‌ و دوو خواپه‌رستیان به‌ بارمته‌ گرتووه‌".

ئاماژه‌شی كرد به‌وه‌ی‌ كه‌ قه‌شه‌كه‌ به‌ناوی‌ "جاك هامێڵ"، به‌سه‌ربڕدراوی دۆزراوه‌ته‌وه‌‌ و خواپه‌رستێكی ته‌مه‌ن ۸۶ ساڵی دیكه‌ش، به‌سه‌ختی بریندار بووه‌.
دوابه‌دوای‌ هێرشه‌که‌ داعش به‌رپرسیارێتیه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

News Code 4517

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 6 =