كلینتۆن بووە كاندیدی دیموكراتخوازەكان بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا

كۆنگرەی گشتی دیموكراتخوازەكانی ئەمریكا بەفەرمی هێلاری كلینتۆنی وەك كاندیدی ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئه‌مریکا له‌ ساڵی ۲۰۱۶ دەستنیشان كرد.

كۆنگرەی گشتی دیموكراتخوازەكانی ئەمریكا بەفەرمی هێلاری كلینتۆنی وەك كاندیدی ئەو پارتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئه‌مریکا له‌ ساڵی ۲۰۱۶ دەستنیشان كرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، کلینتۆنی تەمەن ۶۸ ساڵ لە كۆنگرەی پارتەكەیدا كە لە شاری فیلادیلفیا بەڕێوە چوو دەنگی زۆرینەی نوێنەرانی دیموكراتخوازەكانی بەدەستهێنا.

ئه‌مه‌ یه‌کم جاره‌ له‌ مێژووی ئه‌مریکا که‌ ژنێک كە لەلایەن پارتێكی گەورەوە كاندید دەكرێت بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئەمریكا.

بەو دەست نیشان كردنە  "هێلاری کلینتۆن" كاندیدی دیموكراتخوازەكان بەفەرمی رووبەڕووی "دۆناڵد ترامپ" كاندیدی كۆماریخوازەكان دەبێتەوە.

News Code 4516

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =