داعش بەرپرسیارێتی هێرشی سەر کەنیسەکەی فەرەنسای راگەیاند

دوو كەسی چه‌قۆ به‌ده‌ست هێرشیان کردە سەر كه‌نیسه‌یه‌ك له ‌باكووری فه‌ڕه‌نسا و شەش کەسیان بە بارمتە گرت و قەشەیەکیان سەربڕی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووكه‌سی چه‌قۆ به‌ده‌ست ژماره‌یه‌ك كه‌سیان به‌ بارمته‌گرت له‌ كه‌نیسه‌ی سانت ئیتیان له‌نزیك شاری رۆون لە ناوچەی نۆرماندی له‌ باكوری فه‌ڕه‌نسا کە دواتر رێكخراوی داعش بەرپرسیارێتی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە وەئەستۆ گرت.

یەکێک لە بارمتەکان لەلایەن هێرشکەرەکانەوە کوژراوە و بارمتەیەکی دیکەش بە سەختی بریندارکراوە و پۆلیس دوو هێرشبەرەكەی کوشت.

ئاژانسی‌ ئه‌عماقی‌ سه‌ر به‌ داعش له‌زاری‌ سه‌چاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منیی‌ یه‌وه‌ گواستیه‌وه‌، هێرشبه‌رانی‌ سه‌ر كه‌نیسه‌كه‌ی‌ سه‌ربازی‌ داعش بوون له‌ وه‌ڵامی‌ داواكارییه‌كان بۆ به‌ ئامانجگرتنی‌ "هاوپه‌یمانی‌ زایۆنی‌" هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌و بارمته‌یه‌ی كه‌ كوژراوه‌ قه‌شه‌ی كه‌نیسه‌كه‌یه‌ و به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسیش" گه‌روی قه‌شه‌كه‌ به‌ چه‌قۆ بڕدراوه‌.

News Code 4515

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =