پته‌وترین کانزای جیهان بەرهەمهێنرا

لێکۆڵەران بە تێکەڵکردنی تیتانیۆم و زێڕ بە پێوانەی دیاریکراو، کانزایەکیان دروست کردووە کە دەتوانرێ بەهێزترین کانزای ئاسنی جیهان ناودێر بکرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تیتانیۆم ئاسنێکی باڵاتر لە پیشەسازی پێشکەوتوودا دێتە ئەژمار کە لە ئەم ئاسنە بە شێوەیێکی بەرفراوان لە دروستکردنی پرۆتێز و ئێسک و پرووسکی دەسکرد کەڵک دەگیردرێ.

 ئەم ئاسنە زۆر قایم، پتەو و ناسەمیە. بەڵام ئێستا لێکۆڵەرانی زانکۆی ڕایس لە ئەمریکا بە تێکەڵکردنی زێڕ و تیتانیۆم پەردەیان لە سەر کانزایەکی جیاواز وەلا دا کە گرینگترین تایبەتمەندی قایم بوونە سەرنجڕاکێشەکەیەتی.

" ئیمیلا مۆرسۆن " کە ڕێنوێنیی لێکۆڵەرانی لەم پرۆژەدا لە ئەستۆدایە دەڵێت: ئەوەی کە ئێمە دروستمان کردووە مامناوەند ۳ تا ٤ جار لە پۆڵا قایمترە.

کەڵک وەرگرتن لە تێکەڵکراوێکی دیاریکراو لە تیتانیۆم و زێڕ لە ئەم کانزایەدا لووتکەی هونەری بەکارچوو لە دروستکردنەکەیدایە. ئەوان لە ئەم تێکەڵکراویەدا بە پێی هەر ۳ پیوانە تیتانیۆم، یەک پێوانە زێڕیان بەکار هێناوە.

ئەم ئالیاژە تا چوار ئەوەندەی تیتانیۆمی تەواو پتەوی هەیە. لە تیتانیۆمی تەواو لە ئیمپلەنتەکانی ددان و دروستکردنی ئیسکی دەسکرد کەڵک وەردەگیردرێ.

ئەوان بۆ وەدەستخستنی ئەم پێیە زێڕیە تاقیکردنەوەهای جۆراوجۆریان ئەنجام دابوو.

ئێستا پێش بینی دەکرێ لە ئەم جۆرە داهێنەریە لە زۆرێک لە پیشەکانی پێوەندیدار لەگەڵ ئاسنە زۆربەکارهێنەرەکان وەکوو تیتانیۆم کەڵک وەربگیردرێ.

News Code 4513

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =