ده‌ر کردنی ۲۰۰ فه‌رمانبه‌ری سه‌ر به‌ گه‌وره‌ترین کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی تورکیا

گه‌وره‌ترین کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی تورکیا ۲۰۰ که‌س له‌ فه‌رمانبه‌ره‌کانی خۆی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی فه‌تحوڵا گوله‌ن ده‌ر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌بی بی سی، ترکیش ئیرلاینز، گه‌وره‌ترین کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی مسافرکێشی تورکیا ۲۰۰ که‌س له‌ فه‌رمانبه‌ره‌کانی خۆیی به‌ تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی سیاسی فه‌تحوڵا گوڵه‌ن ده‌ر کرد.

ئه‌م کۆمپانیایه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ئاشکرای کرد که‌ هه‌ڵسوکەوتی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی وڵاتی تورکیا و ئه‌م کۆمپانیایه‌ بووه‌.

بڕێک له‌ به‌ڕێوه‌ به‌رانی ئه‌م هێڵی ئاسمانییه‌ و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌وانه‌کان له‌ نێوان ده‌رکراوه‌کان دان.

شایانی باسه‌ که‌ دوای کوده‌تاکه‌ی شه‌مه‌ شه‌و له‌ تورکیا، ده‌وڵه‌تی ئه‌م وڵاته‌ به‌ هه‌زاران که‌سی ده‌ستگیر کردووه‌ و به‌ ده‌یان هه‌زار که‌سی له‌ کار دوور خستووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش به‌و مه‌به‌سته‌ ئه‌نجام ده‌درێت که‌ که‌سانی نزیک به‌ فه‌تحوڵا گوله‌ن به‌ ته‌واوی له سه‌ر کار لاببرێن.

شایانی باسه‌ که‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا دژبه‌ره‌که‌ی خۆی فه‌تحوڵا گوله‌ن به‌ ده‌ستێوه‌ر دان له‌ کوده‌تای ئه‌م داوییه‌ی تورکیا تاوانبار ده‌کات و داواکاری فه‌رمی خۆیی بۆ ڕاده‌ست کردنه‌وه‌ی گوله‌ن به‌ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا پێشکه‌ش کردووه‌.

به‌ڵام گوله‌ن له‌ ئه‌مریکایه‌ و هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ ئاماده‌یه‌ بچێته‌ دادگاکانی ئه‌مریکا، ئه‌م تۆمه‌ته‌ ڕه‌ت ده‌کاته‌وه‌.

شایانی باسه‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ زیاتر له‌ ۶۰ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری ده‌وڵه‌ت، سه‌رباز و پۆلیس، مامۆستای خوێندنگه‌ و زانکۆ له‌ لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌ یان ده‌ستگیر کراون یان ئه‌وه‌ی ده‌ر کراون.

News Code 4512

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =