زانیاریمان لە بوونی سەرکردەکانی " ئەلقاعیدە" لە ئێران نییە

وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: دەوڵەتی ئەمریکا لە بری گشت بێژی، ئەبێ بە هاوبەشی دانانی زانیارتیە وردەکان، لە کردەوەدا هاوئاهەنگیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ گرووپە تێرۆریستیەکان دروست بکرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوە لە وەڵامی پرسیاری هەواڵنێرەکان لە سەر ئەوەی کە " ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەم دواییانەدا ڕایگەیاندووە، سێ کەس لە بەرپرسانی گرووپی تێرۆریستی ئەلقاعیدە لە ئێرانن و ئەوانی گەمارۆ داوە "  دایەوە.

قاسمی ڕایگەیاند: دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەروا پێبەندی بڕیارەکانی خۆیەتی و جەخت دەکات بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ گرووپە تێرۆریستیەکان و لە درێژەی پەیمانە نێودەوڵەتیەکانی پێوەنیدار کارە پێویستەکانی ئەنجام داوە.

قاسمی جەختی کرد: کۆماری ئیسڵامی ئێران هیچ زانیاریێکی لە هەبوونی ئەم کەسانە لە خاکی خۆیدا نیە.

News Code 4510

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =