۲۰۱۶؛ خوێناوی ترین ساڵی ئه‌ورووپا

ئاماری قوربانیان له‌ هێرشی تیرۆریستی ئه‌ورووپا نیشان ده‌دات که‌ ئه‌م ساڵی زایینی خوێناوی ترین ساڵی به‌ژی سه‌وز بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ هه‌واڵده‌ریی ئه‌ڵمانیا، ئه‌ورووپا له‌ ده‌ستپێکی ساڵی ۲۰۱۶ی زایینیه‌وه‌ تا ئیستا چه‌ندین ڕووداوی تیرۆریستی به‌ خۆوه‌ بینیوه‌ که‌ قوربانی زۆریشی لێکه‌وتووه‌ته‌وه‌. لێکدانه‌وه‌کان ده‌ری ده‌خات که‌ ئه‌م ساڵ خوێناوی ترین ساڵ بۆ ئه‌ورووپا بووه‌.

 ئه‌ورووپا له‌ ساڵه‌کانی ۱۹۷۲، ۱۹۷۴،۱۹۸۰ و ۱۹۸۸ شدا چه‌ندین رووداوی تیرۆریستی به‌خۆوه‌ بینی بوو.

 به‌شی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ڕێکخراوی تیرۆریزم ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌کانی ساڵی ۲۰۱۵ له‌ ئه‌ورووپای ڕۆژ ئاوایی به‌ ۱۴۸ کوژراو و ساڵی ۲۰۰۴ی زایینی به‌ ۱۹۶ کوژراو وه‌ک خوێناوی ترین ساڵانی ئه‌ورووپا دێنه‌ ئه‌ژمار.

 ئاماره‌کان نیشانی ده‌دات که‌ زیاترین هێرشی تیرۆریستی له‌ ئه‌ورووپا له‌ ساڵی ۱۹۷۹ی زایینی به‌ هه‌زار و ۱۹ هێرش ڕاگه‌یێندراوه‌.

News Code 4507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =