حسێن کۆکەن کۆچی دوایی کرد /فه‌رهادی دووه‌م جیهانی به‌جێهێشت

حسێن عوسمانی ناسراو به‌ حسێن کۆکه‌ن که‌ خه‌ڵکی ناوچه‌که‌ پێیان ده‌وت خاڵۆ حسێن, ئه‌مرۆ له‌ شارۆچەکی بانەوڕی سه‌ر به‌ به‌شی باینگان هه‌ڵکه‌توو له‌ نێزیکی شاری پاوه‌ کۆچی دوایی کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ ۵ی گه‌لاوێژ، خاڵۆ حسێنی کۆکەن له‌ ته‌مه‌نی ۸۴ ساڵیدا بۆ هه‌میشه‌ سه‌ری نایه‌وه‌.

 حسێن کۆکه‌ن بە ھۆی ئەوەی لە ڕاودا فیشەکی تاپڕ لە دەستی دەردەچێ و بەر قاچی دەکەوێ، قاچێکی دەبڕنەوە.

ئه‌و خۆی پێشتر ده‌یگوت:  "لە سەرەتای شەڕی عێراق - ئێران ماڵەکەم سووتا، پێش ئەوە ژنەکەم و سێ کوڕم مردن، ئیتر ئەو رووداوانە بە تەواوی کاریان لە من کرد و بوونە ھۆی ئەوەی حەز بە دوورەپەرێزی بکەم لە خەڵک."

دواتر ڕوو دەکاتە دەڤەری مەیگۆرێ و نزیکەی ٢٠ ساڵ بە قوڵینگێکەوە خەریکی داتاشینی بەشێک لە کێوی مێگەورە ده‌بێت و ۹ ژوور و حه‌مامێکی تێدا دروست ده‌کات.

حسێن کۆکه‌ن له‌ یه‌کێک له‌ ژووره‌کان  قەبرێکی تایبەتی ھەڵکۆڵی بوو بۆ خۆی که‌ ئێستا ته‌رمه‌که‌ی تێدا ده‌نێژن.

News Code 4506

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =