سه‌رکه‌وتنی ترامپ به‌سه‌ر کلینتۆن

به‌ پێی دواین ڕاپرسییه‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م وڵاته‌، بۆ یه‌که‌مین جار ترامپ له‌ کلینتۆن پێش ده‌که‌وێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سی ئێن ئێن، هیلاری کلینتۆن، به‌ربژاری دیموکڕاته‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌ دووهه‌مین ڕۆژی به‌ڕێوه‌ چوونی کۆبوونه‌وه‌ی دیموکڕاته‌کان ۴۵ له‌ سه‌دی ده‌نگه‌کانی به‌ده‌ست هێنا و ئه‌مه‌ش بۆ یه‌که‌مین جاره‌ که‌ له‌ ڕکابه‌ره‌ کۆماریخوازه‌که‌ی خۆی دوا ده‌که‌وت.

ئه‌مه‌ یه‌که‌مین جاره‌ که‌ ترامپ توانیویه‌تی له‌ کێبه‌رکێ سه‌ره‌تاییه‌کانی سه‌رۆک کۆماریدا له‌ ڕکابه‌ری خۆی، هیلاری کلینتۆن پێش که‌وێت و به‌مش کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکا شۆک بووه.

شایانی باسه‌ دوای ئه‌وه‌ی ئیمیله‌ نه‌هێنییه‌کانی کلینتۆن ئاشکرا بوو، ئه‌م به‌ربژاره‌ی دیموکڕاته‌کان ده‌نگه‌کانی دابه‌زی.  ئه‌گه‌رچی برنی سه‌ندرز پشتیوانی له‌ هیلاری کلینتۆن کرد، به‌ڵام تاکوو ئێسته‌ ئه‌مه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌کانی کلینتۆن نه‌بووه.

سئ ئێن ئێن، له‌ ڕاپۆرتێکدا که‌ بۆ لێکدانه‌وه‌ی ئاماره‌کان بڵاوی کردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌یه‌ که‌ زۆربه‌ی لاینگره‌کانی ترامپ کۆماری خواز نین و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خه‌ڵکی ئاسایی و سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریکان.

News Code 4505

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =