خه‌ڵکی تورکیا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی حوکمی له‌ سێداره‌دان ده‌که‌ن

سه‌رۆک کۆماری تورکیا جه‌ختی کرده‌وه‌ که‌ کوده‌تاچییه‌کان ده‌بێت له‌ سێداره‌ بدرێن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا جەختی کرده‌وه‌ که‌ کوده‌تاچییه‌کان ده‌بێت له‌ سێداره‌ بدرێن و زیادی کرد: ئه‌مڕۆ گه‌لی تورکیا داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حوکمی له‌ سێداره‌ دان بۆ وڵات ده‌کات و ئه‌مه‌ش ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌ که‌ ئه‌م داواکارییه‌ جێبه‌جێ بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لنه‌شره‌، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا جارێکی دیکه‌ له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆیدا نیشانی دا که‌ به‌ردوام له‌ دوای ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوده‌تاچییه‌کان له‌ سێداره‌ بدات.

وتیشی: ده‌وڵه‌تی تورکیا داواکارییه‌کی گشتی هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی حوکمی له‌ سێداره‌ دانه‌ بۆ یاساکانی تورکیا.

سه‌رۆک کۆماری تورکیا درێژه‌ی دا: ئه‌مه‌ ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته‌ که‌ گوێ بۆ داواکاریی خه‌ڵکی بگرێت و له‌ پێناو داواکارییه‌کانی ئه‌وان هه‌نگاو هه‌ڵبگرێت.

ئه‌و زیادی کرد: نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ بین که‌ ده‌وڵه‌ت له‌ به‌رنابه‌ر داواکاری خه‌ڵکی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی حوکمی له‌ سێداره‌ دان بۆ یاساکانی وڵات به‌ ئاسانی بڵێت که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ شتێکی گرنگ نییه‌.

ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ قسه‌کانی به‌رپرسانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا که له‌ ئه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی حوکمی له‌ سێداره‌ دان، به‌ ئه‌ندام بوونی ئه‌م وڵاته‌ له‌م یه‌کێتییه‌ هه‌ڵده‌سپێردرێت، وتی: جیا له‌ قسه‌کانی به‌رپرسانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، ده‌بێت سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی حوکمی له‌ سێداره‌دان بۆ یاساکانی تورکیا خودی ئه‌م وڵاته‌ بڕیاری کۆتایی بدات.

News Code 4503

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =