بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا نووسی: هاوخەمی دەوڵەت و گەلی تورکیا و سووریاین .
ئەمیر عەبدوڵاهیان هەروەها نووسی: هاوخەمی و داخی خۆم، دەوڵەت و گەلی ئێران بە بۆنەی بوومەلەرزەی بەهێز لە ناوچەی سنووری دوو وڵاتی دۆست، دراوسێ و موسڵمانی تورکیا و سووریا کە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی دوو وڵات، رادەگەینین.
وتیشی: ئێران ئامادەیە هەموو جۆرە یارمەتییەک بداتە بوومەلەرزە لێدراوان.
بۆچوونی ئێوە