ئیسرائیل ده‌ستی له‌ ڕووداوە تێرۆریستییەکانی ئەورووپادا هه‌یه‌

نوێنەرێکی پێشووی کۆنگرەی ئەمریکا دەڵێت هەبوونی وێنەگرێکی ئەڵمانی کە هاوسەرێکی ئیسرایلی هەیە لە دوو ڕووداوی تێرۆریستی دوایی ئەورووپا نیشان لە هەبوونی دەستی تێلاڤیڤ لە ئەم ڕووداوانە ده‌دات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " تایمز ئاف ئیسرایل"، " سینیا مەک کینی " نوێنەری پێشووی کۆنگرەی ئەمریکا لە پەیامێکی توییتەریدا ڕایگەیاند کە بوونی یەک وێنەگری ئەڵمانی کە هاوسەری یەکێک لە ئەندامە پێشووەکانی کێنیست (پەڕلەمانی ڕژیمی زایۆنی) ە، لە شوێنی ڕوودانی هەر دوو ڕووداوەکەی " نیس "ی فەڕەنسا و " مۆنیخ " ی ئەڵمانیا نیشانه‌ی تێوه‌گلانی تێلاڤیڤ له‌م رووداوانه‌یه‌.
ناوبراو لە پەیامەکەی خۆیدا نووسی: هەر ئەو وێنەگرە ئیسراییلیە لە شوێنی ڕوودانی هەر دوو ڕووداوەکە! ئەم شتە چۆن دەتوانێ ڕووبدات؟
ڤیدیۆیێک کە مەک کینی وەکوو بەڵگە کەڵکی لێدەگرێ و قامکی تۆمەت بۆ ڕژیمی زایۆنی درێژ دەکاتەوە کە وێنەگەلێکی لە " ئینات ویڵف " هاوسەری یەکێک لە ئەندامانی پێشووی  "کێنیست " ی تێدایە.
لە ڕووداوی شاری " نیس"ی فەڕەنسا، تێرۆریستێک بارهەڵگرەکەی لە خەڵک بەر دا و بۆ مەودای دوو کیلۆمەتر خەڵکی کردە ژێرەوە و ٨٤ کەسی کوشت.
ڕووداوی تەقەکردن لە مۆنیخی ئەڵمانیاش هەرچەندە خۆکوژی نەبوو و لە ڕووداوە کوشتنە بەکۆمەڵەکانی هاوشێوە سه‌رووی دەگرت، ۱۱کەسی کوشت.

News Code 4502

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =