پێش بێنی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا سێ رۆژ لەمەوپێش

توێژەرێکی هۆلەندی سێ رۆژ لەمەوپێش پێشبێنی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا ی کردبوو.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فرانک هۆگربیتس توێژەری هۆلەندی رۆژی سێهەمی فێڤوریە 14ی رێبەندان واتە سێ رۆژ لەمەوپێش لە روودانی بوومەلەرزەیەک بە گوری زیاتر لە 7.5 ریشتەر لە سنووری سووریا و تورکیا هەواڵی دابوو.

بوومەلەرزەی 7.7 ریشتەری بەرەبەیانی ئەمرۆ لە تورکیا و سووریا تا ئێستا زیاتر 1600 کوژراوی بووە.

هزگربیتس ، توێژەری هۆلەندی لە بواری ژێئۆمەتری کۆمەڵەی خۆر (SSGEOS) کە چالاکی ژئێۆ فیزیا لێکدەداتەوە، سێ رۆژ لەمەوپێش لە تویتێکدا پێش بینی کردبوو کە دێر یان زوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.5 لە ناوچەکانی باشوور و ناوەندی تورکیا، ئۆ دون، سووریا و لوبنان روو دەدات.

News Code 45019

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha