بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتنیک، کالین پاوێل، وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا لە ڕۆژی پێنجەمی فێڤریەی 2003 لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش، گەردێکی سپی ڕەنگ بریتی لە پێست یهێڵکەی خستبووە نێو باکسێکەوە، تا یەکێک لە گەورەترین درۆکانی مێژووی سیاسی جیهانی سەردەم ڕادەستی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بکات.
ناوبراو لە ئەو کۆبوونەوە لە لێدوانێکدا وتی: ئەوەی کە ڕادەستی ئێوەی دەکەم، راستی و بەڵگەکانی لەسەر بەنمای چالاکی هەواڵگری بەهێزە. بابەتێک کە نیشانی دەدات عێراق چەکی ئەتۆمی دەست خستووە.
وەزیری دەرەوەی ئەو کاتەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە سەدام چەکە کۆمەڵکوژەکانی ساردووەتەوە و بە پێی بەڵگەگەلێک کە وەکوو بەلگەی یەکلایی وەسفی کرد، عێڕاقی بە پێشێل کرانی بڕیارنامەی 1441 ی ئەنجومەنی ئاسایشی تاوانبار کرد.
پاوێل کە دواتر ڕایگەیاند کە لە ئەو لێدوانەی خۆی پەشیمانە، لە ئەو کاتەدا لە ئەنجومەنی ئاسایش بە شێوەی قایم پاگەندەی کرد کە عێراق شایانی ئەوە نییە کە هەلێکی دیکەی بدەینێ.
پاوێل هەروەها بە تاوانبار کردنی ڕژێمی سەدام حسێن بە پێوەندی لەگەڵ ئەلقاعیدە، داوای بەرز کردنەوەی گوشارە نێودەوڵەتییەکان لە سەر عێڕاقی کرد.
ئەو درۆیەی ئەمریکییەکان بەهایەکی قورسی بۆ عێراق هەبوو کە تا بە ئەمڕۆش تێچووەکەی دەدەن. ئەو پاگەندە درۆیانە بووە خاڵی دەسپێکی هێرشی سەربازی لە دژی عێڕاق، کوشتنی سەدان هەزار مرۆڤی بێ تاوان، وێران کردنی ماڵەکان و سووتاندنی داهاتووی ئەوان.
پەڵەی درۆی سەدە بۆ دەوڵەتی ئەمریکا سووکایەتییەک و جەنایەتێک لە دژی مرۆڤایەتییە کە بە تێپەڕینی کات هەرگیز لەبیر ناچێتەوە و ئاسەوارەکانی تا بە ئەمڕۆ واتا 20 ساڵ دواتریش درێژەی هەیە.
بە بڕوای کارناسان هێرشی سەربازی ئەمریکا لە دژی عێراق لە ساڵی 2033 دەروازەکانی قەیرانی بە سەر قەیرانەکانی ناوچەکە کردەوە کە لێکەوتەکانی سەەڕای دوو دەیە کۆتایی نەهاتووە.
بۆچوونی ئێوە