یه‌که‌مین یاری سێ یاریزانی کورد بۆ ئێستقلالی تاران

له‌ یه‌که‌مین ڕۆژی یارییه‌کانی خولی نایابی تۆپی پێ ئێران، سێ یاریزانی کورد له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بۆ ئێستقلالی تاران هاتنه‌ مه‌یدان.

به‌ راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، پێشبڕکێیه‌کانی تۆپی پێ یانه‌کانی ئێران شه‌وی ڕابردوو ده‌ستیپێکرد و له‌ یه‌که‌م هه‌نگاودا دوو یانه‌ی ئیستقلال و نه‌وت ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر بوونه‌وه‌.

له‌ ڕیزی یاریزانانی یانه‌ی ئیستقلال سێ یاریزانی کورد ئاماده‌ بوون و یاریه‌که‌ش به‌ ئه‌نجامی خاڵ به‌ خاڵ کۆتایی هات.

 وریا غه‌فووری، به‌ختیار ڕه‌حمانی و کاوه‌ ڕه‌زایی سێ یاریزانی کوردی ئێستقلالن که‌ له‌م وه‌رزه‌دا بۆ ئه‌م یانه‌ تارانیه‌ دێنه‌ مه‌یدان.

له‌ پێشبڕکێیه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆپی پێ یانه‌کانی ئێران دا ، نێزیک به‌ ۱۰ یاریزانی کورد به‌شدارن که‌ ئه‌مه‌ش وه‌ک ڕیکوردێک دێته‌ ئه‌ژمار.

News Code 4499

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 10 =