مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە کوردستانی سووریا

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا بە راگەیاندنی مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە کوردستانی سووریا جەختی کرد کە ئۆپراسیۆنی ئەم گرووپە زیاتر بووەتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە مانگە دواییەکاندا هێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوچەی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا چڕ کردۆتەوە.

ئاماژەش دراوە کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (SDF) لە مانگی مارچی ساڵی 2019 لە رووخانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شامیان راگەیاند بەڵام گۆرانکارییە مەیدانییەکان نیشان دەدات کە داعش بە تەواوەتی لە ناو نەچووە.

چاودێری مافی مرۆڤی سووریا لە کوژرانی 18 کەس لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی SDF لە مانگی ژانویەی ئەمساڵ لە لایەن داعش هەواڵی دا.

هەروەها جەخت کرا کە سەرەڕای ئۆپراسیۆنی هێزەکانی هاوپەیمانی و هێزەکانی SDF لە هەموو ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا، هێشتا داعش مەترسی سەرهەڵدانی هەیە و نیشانەی ئەوەیە داعش بە تەواوەتی لەناو نەچووە.

News Code 44980

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha