ئه‌مریکا له‌ هاوکاری سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌ سووریا ده‌ترسێت

به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا وتی که‌ هه‌رجۆره‌ هاوکارییه‌کی سه‌ربازی و هه‌واڵگری له‌ نێوان واشنتۆن و مسکۆ به‌ ئامانجی هاوئاهه‌نگ کردنی هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان له‌ سووریا، له‌ به‌ستێنێکی باوه‌ڕ نه‌کردن به‌ یه‌کتردا ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، به‌رپرسێکی باڵای سه‌ربازی ئه‌مریکا وتی که‌ هه‌رجۆره هاوکارییه‌کی سه‌ربازی و هه‌واڵگریی له‌ نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا بۆ هاوئاهه‌نگی له‌ هێرشه‌ ئاسامنییه‌کان له‌ دژی ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌کان له‌ سووریا، نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر باوه‌ڕ کردن به‌ یه‌کتر دانه‌مزراوه؛ به‌ڵکوو ڕێکاری باش بۆ ده‌ستبه‌رکردنی ئاسایشی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌م هاوکارییه‌دا ده‌گیردرێته‌ به‌ر.

شایانی باسه‌ که‌ جان کری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌ له‌ میانه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا له‌گه‌ڵ هاوتا ڕووسییه‌که‌ی خۆی سه‌باره‌ت به‌ پێشنیاره‌که‌ی ئه‌مریکا بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی هاوکاری سه‌ربازی و ئاڵ و گۆڕ کردنی زانیاریی سه‌باره‌ت به‌ سووریا گفتوگۆ ده‌کات.

به‌ پێی گه‌ڵاڵه‌ پێشنیار کراوه‌که‌ی ئه‌مریکا، مسکۆ و واشنتۆن له‌ ڕێگه‌ی ئاڵ و گۆڕ کردنی زانیارییه‌کان هێرشی ئاسمانی له‌ دژی به‌ره‌ی نوسره‌ی سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌ ڕێکده‌خه‌ن، هه‌روه‌ها بڕیار وایه‌ که‌ له‌ هێرشی ئاسمانی حکومه‌تی سووریا بۆ سه‌ر دژبه‌ره‌کانی ده‌وڵه‌تی ده‌مشق به‌رگری بکرێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و هه‌واڵگریی ئه‌مریکا زۆر دڵخۆش نین به‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ که‌ بۆ هاوکاری نێوان ئه‌مریکا و ڕووسیا پێشنیار کراوه.

جۆزف دانفۆرد، ژنراڵی هێزی ده‌ریایی و سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی سوپای ئه‌مریکا له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانیدا که‌ به‌ ئاماده‌یی ئه‌شتۆن کارته‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا ئه‌نجام درا، وتی: ئێمه‌ (ئه‌مریکا) له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ نین که‌ ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ له‌سه‌ر ئه‌ساسی بڕوا کردن به‌ یه‌کتر ده‌بێت. له‌ هه‌رجۆره‌ هاوکارییه‌کی نێوان ئێمه‌ و ڕووسیا ره‌وت و ڕێکاری زۆر تایبه‌ت له‌ ئارا دایه‌ که‌ ئاسایشی هێزه‌کانی ئێمه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.

شایانی باسه‌ که‌ زۆربه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن که‌ ئاڵ و گۆڕ کردنی زانیاریی له‌گه‌ڵ ڕووسیا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ و ڕه‌وشت و کارامه‌یی هه‌واڵگریی هێزه‌کانی ئه‌مریکا بخاته‌ به‌رده‌ست نه‌یاره‌کانی.

News Code 4498

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =