بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاردانەوە بە قسەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئیسرائیل لە نامەیەکدا بۆ ئەمینداری گشتی و سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخات کە ئیسرائیل بەرپرسی هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کۆمەڵەی کارگەیی وەزارەتی بەرگری لە شاری ئیسفەهانە و هەوڵی ئەو ڕژێمە پێشێل کرانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و ئیدانە دەکرێت.
لە ئەو نامەیەدا بە ئاماژە بە قسەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە گفتوگۆی ئەم دواییەیدا لەگەڵ سی ئێن ئێن لە 31 ی جوون و دانپێدانان بەدەستێوەردانی ئەو ڕژێمە لە هەوڵە خراپکارانە و تیرۆریستییەکان لە ئێران جەخت کراوە کە ئەو ڕژێمە ئەبێ وەڵامدەری سەرجەم هەوڵە جەنایەتکارانە و تیرۆریستییەکانی لە دژێ ئێران بێت و بێ هەڵکەوت لێکەوتەکانی قبووڵ بکات.
Your Comment