ئه‌وانه‌ی کوده‌تاکه‌یان داڕشتبوو دزه‌یان کردبووه‌ ناو هێزی پۆلیس

وه‌زیری ناخۆی تورکیا ده‌لێت: ئه‌وه‌ی که‌ پۆلیس هیچ جۆره‌ زانیارییه‌کی پێشه‌کی له‌ کوده‌تاکه‌ نه‌درکاندووه‌، نیشانی ده‌دات که‌ کوده‌تاچییه‌کان له‌ پۆلیسدا دزه‌یان کرد بوو.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئانادۆڵو، ئه‌فکان ئالا، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ئاشكرای کرد که‌ به‌ پێی ئه‌وه‌ی که‌ به‌شی زانیاریی پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ هیچ جۆره‌ هه‌وڵێکی بۆ ئاگادار بوونه‌وه‌ له‌ کوده‌تاکه‌ ئه‌نجام نه‌داوه، نیشانی ده‌دات که‌ کوده‌تاچییه‌کان له‌م هێزانه‌دا دزه‌یان کردووه.

ئه‌و جه‌ختی کرد: گرووپێک له‌ کوده‌تاچییه‌کان له‌ نێو هێزه‌کانی پۆلیسیدا ڕۆڵی سه‌ره‌کی کوده‌تاکه‌یان له‌ ئه‌ستۆ بووه.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: له‌ ڕۆژی کوده‌تاکه‌دا، هیچ زانیارییه‌ک له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی به‌شی هه‌واڵگریی پۆلیسی تورکیا بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ به‌ ڕوونی نیشانی ده‌دات که‌ گرووپێکی سه‌ر به‌ کوده‌تاچییه‌کان له‌م هێزه‌دا ڕه‌خنه‌یان کردووه. هێزه‌کانی سوپا ده‌بێت چه‌ند زاینارییه‌کیان بۆ پۆلیس ناردبێت و ئه‌وانیش ده‌بوایه‌ت له‌مباره‌وه‌ زانیاریان به به‌رپرسان بدایه‌ت. به‌ڵام ئه‌مه‌ ڕاستییه‌ که‌ ڕێکخراوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ی تورکیا چوار یان پێنج کاتژمێر پێشتر له‌ ڕووداوه‌که‌ ئاگادار بووه‌ته‌وه، بووه‌ هۆی به‌رگرتن له‌ سه‌رکه‌وتنی کوده‌تاچییه‌کان.

ئه‌و زیادی کرد: ئێمه‌ سه‌رۆکی ژاندارمریمان گۆڕی به‌ڵام ناتوانین هه‌موو ئه‌ندامانی پۆلیس بگۆڕین ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ هیچ زانیارییه‌ک له‌باره‌ی کوده‌تاکه‌وه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌م هێزه‌وه‌ بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه.

ئه‌علا له‌ کۆتاییدا وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و کێشه‌ی که‌ زیاتر کێشه‌ی لاوازی سیستمه‌ نه‌ک لاوازی هه‌واڵگریی، چاره‌سه‌ر نه‌کرێت؛ تورکیا له‌ نێوان پێنج بۆ ۱۰ ساڵی داهاتوو کوده‌تایه‌کی دیکه‌ به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

News Code 4497

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =