نرخی نەوت دابەزی

نرخی جیهانیی نەوت لە بازاڕی دانوستانی ڕۆژی دووشەمە دابەزیوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نرخی جیهانیی نەوت لە یەکەم کاتژمێرەکانی دانوستانەکانی نەوت بۆ داهاتوو،لە ڕۆژی دووشەممە بە هۆی نیگەرانی لە زیادبوونی ڕێژەی نەوت لە بازاڕ، لە کەمترین ئاستی خۆی لە دوو مانگی ڕابردوو نێزیک بووەتەوە.

لە هەمان کاتدا نرخی نەوتی زەریای " برێنت " بە ۱۰ سێن دابەزین گەیشتۆتە ٤٥ دۆلار و ۵۹ سێنت لە هەر بەرمیلێکدا؛ نرخی نەوتی " ڤێست تێگزاس ئینتێر میدیت " ی ئەمریکاش بە ۱۰ سێنت دابەزین،  ٤٤ دۆلار و ۹ سێنت لە هەر بەرمیلدا فرۆشراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەر دوو لایەنە نەوتیەکە تا ڕادەیێک کەمترین نرخی خۆیان لە دوو مانگی ڕابردوودا ئەزموون دەکەن.

هەروەها کارناسانی ئابووری لە سەر ئەو باوەڕەن کە زیاد بوونی ڕێژەی نەوت ، نرخی زێڕی ڕەش دەخاتە ژێر کاریگەریەوە.

ئاڵبەت لە هۆکارەکانی تری دابەزینی نرخی نەوت دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر بەهێز بوونەوەی دۆلاری ئەمریکا و زیاد بوونی ڕێژەی بیرە نەوتیەکانی ئەم وڵاتە بۆ چوارەمین حەوتەی بەردەوام.

لە هەمان حاڵدا چاوەڕوانی ئەوە دەکرێ هەناردەکردنی نەوتی لیبیاش بەرەو زیاد کردن بڕوات.

News Code 4494

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =