بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە وەڵام بە دووپات کردنەوەی هەڵوێستە دەستێوەردانانەکانی سەرۆکی ئەڵمانیا هەمبەر کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەفەری ئەم دواییەی بۆ ئەڕژەنتین ڕایگەیاند: سەرۆکی ئەڵمانیا، لە شوبهاندنێکی ناشیانە و دوژمنانە خارێکی دیکە نیشانی دا کە هێشتا لەلای هەڵەی مێژوو وەستاوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە زیادی کرد: ئەوەی کە بە ڕاستی باس لە شوبهاندنێکی مێژووییە، سەرهەڵدانی توندڕەوی و سەرەڕۆیی لە ئەڵمانیایە کە ئەنجامەکەی وەکوو شکستەکانی ڕێبەرانی پێشووی لە شەڕی جیهانی دووهەم و ئەم جارە بە پشت بەستن بە ئامێرەکانی مافی مرۆڤ، شتێک جگە لە پەرەسەندنی توندوتیکی و ڕق نییە.
بۆچوونی ئێوە